ئێران بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری بەرنامەی ئەتۆمییەکەی نابێ.
27/12/2013 نوسەر: bzavpress

ئێران بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری بەرنامەی ئەتۆمییەکەی نابێ.



بەپیى هەوالیکى "بزاڤ پرێس" بە گیرانەوە لە ئاژانسى ئیرناى ئیرانى سەرۆكی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەكبەر ساڵحی رایگەیاندووە "ئێران بە ھیچ شێوەیەك دەستبەرداری پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی نابێ و سەرقاڵی دروستكردنی جۆرێكی نوێی سەنتەرفیوجە.بە پێی سەرچاوەکانى ھەواڵ، لە ئێران ١٩ ھەزار سەنتەرفیوج ھەیە، ئێران سەرقاڵی دروستكردنی جۆرێكی نوێی سەنتەرفیوجە و دوای كۆتاییھاتنی ئامادەكاری دەست بە دروستكردنی دەكرێ.لە لێدوانەكەیدا على ساڵحی ئەوەى راگەیاندووە " ئێران ھەمووی پرۆسەكانی دۆزینەوە و گۆڕینی سووتەمەنی تا دەگاتە وەبەرھێنانی یورانیۆمی تێپەڕاندووە و لەو بوارەدا خاوەن ئەزموونە.ئەوەی وتووە  لەمەودوا ئەوەى بۆ ئێران گرنگە بەرزكردنەوەی كوالیتی بەرھەمەكانیەتى .