28/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ٢٠
باسی چواره‌م
عه‌لمانیه‌ت له‌هه‌ردوو لایه‌نی كوَمهلاَیهتی و ئاكاردا
له‌وانه‌یه هیچ بوارێك ئه‌وه‌نده‌ی ڕه‌وشت و ئاكار كارتێكراو نه‌بووبێت بهعهلمانیه ئه‌وه‌ش چونكی ئاین سه‌ر چاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاكاره هه‌ركات ئه‌و سه‌ر چاوه‌یه وشك بوو بهههرهوَكارێك بێت ئه‌وا هه‌رده‌بێت داڕووخانێكی پله به‌ندی لهئاكاردا ڕووبدات و بگاته(نائاكاریی) بێگومان سه‌ده‌ی ڕاپه‌ڕینی ئه‌وروپیی لهسهرتایدا بڕوای وابوو كه‌له‌وانه‌یه لهدڵسوَزی و نیه‌تی باشیه‌وه بووبێ،له‌توانایدایه سه‌ر چاوه‌یه‌كی تر بێجگه له ئاین بووئاكار بدۆزێته‌وه له‌سروشتدا بێت یالهدهروونی مروَیدا بێت یاخود له هه‌رجێگه‌یه‌كی تر له‌واقیعدا ئه‌وان خوَیان له‌یه‌كه‌مین قوَناغی تێكچوندا وێنای ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد كهمرۆایهتی به‌بێ ئاكار بژێت و كاتێ: بێت به‌سه‌ریدا لهئاكار ڕووت كرابێته‌وه ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی لێتێكه‌ڵ كردبوون ئه‌وه‌بوو هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی سه‌ر چاوه‌یه‌كی تریان بوو بێجگه له‌ئاین تاكو له‌و ڕۆژگاره‌دا كهلێنێ نه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه تاكو ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن غیره‌ت بوون له‌سه‌ر ئاكار هێرشیان بكه‌نه سه‌ر كه‌له‌و كاته‌دا زوَر كه‌م بوون، وه‌لێ سه‌رچاوه به‌دیله‌كه هه‌رچیه‌ك بووبێت نه‌توانینی خۆی سه‌لماندبوو لهڕسكاندنی ئه‌و به‌هایانه‌دا كه‌مرۆ پێویستی پێیانه له ژین‌دا وه‌كو هه‌موو ئه‌و وێنا كردنانه‌ی كه به‌خه‌یاڵی فه‌یله‌سوفه‌كاندا ده‌هات و نه‌ده‌گه‌یشته نێو ئه‌رزی واقیع، پاشان نه‌وه‌یه‌ك هاتن زوَرتر عه‌لمانی بوون و له‌چاو پێشونانیاندا چونكی زوَرتر دوور كه‌وتبوونه‌وه له‌سه‌ر چاوه‌ی ڕاستینه به‌هاكان ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌ستیان كرد به گوتوبێژلهسهر بنه‌مای به‌هاكان، ئایا به‌ڕاستی پێویستن بووژینی مرۆایه‌تی؟ ئایا به‌هاكان چه‌ند حه‌قیقه‌تێكی واقعین یا خه‌یاڵین و بهقهزادا هه‌ڵواسراون وقابلیهتی جێبه‌جێ كردنیا ن نییه؟ كه‌واته‌بۆچی نه‌بین و وه‌كو خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقعی مروَیدا بكه‌ین ؟ واته به‌بێ نمونه بالاَكان و به‌بێ به‌ها!ئه‌وه سه‌ره‌تای شهپوَلێكی تازه‌بوو لهشوَڕبوونهوه به‌سه‌ر ههڵخلیسكاندا جائه‌گه‌ر ئێمه دانمان نا به‌و واقیعه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ بوونی هه‌یه‌و باشتریش له‌و ده‌ست ناكه‌وێت چی ڕێگره له‌وه‌ی كه‌ئه‌و واقیعه له‌به‌یانیدا بوولایهكی تر شوَڕببێتهوه پاشان چی ڕێگریمان ده‌كات لهشوَڕبوونهوه له‌گه‌ڵیدا به‌به‌ڵگه‌ی واقعی بوونی؟ ئه‌وه‌ی ڕێگره له‌و حاڵه‌ته‌یه یه‌ك شته، ئه‌ویش بوونی ئه‌و به‌ها ڕه‌سه‌نانه‌یه كهكردهوهو ئاستی خوَمانی پێ ده‌پێوین تاكو له‌ژێر تیشكی ئه‌ودا بزانین ئایا ئێمه‌ش داده‌به‌زین یابه‌رز ده‌بینه‌وه جائه‌گه‌ر بینیمان كهنزمبووینهتهوهو هه‌وڵماندا ئه‌و نزمبوونه‌وه‌یه ڕابگرین و سه‌ر له‌نوێ به‌رز ببینه‌وه باشه گهرپێوانه نه‌بوو چی ده‌بێته پێوه‌ر؟
بێگومان واقعیبوون پێوانه‌یه‌ك نییه تاكو شته‌كانی له‌سه‌ر دیاریبكرێت، مادام واقیع پێوارهو خه‌ڵكیش گه‌ر ده‌ستیان له‌په‌تی به‌رز بوونه‌وه ترازا ئه‌و په‌ته‌ی كه به‌ره‌و به‌رز بوونه‌وه‌یان ده‌بات ئه‌وا هه‌رده‌بێت قورسی ئاره‌زوه‌كان و ڕاكێشانی زه‌وی به‌ره‌و نزمبوونه‌وه‌یان به‌رێت و به‌رده‌وام نزمتر ده‌بنه‌وه هه‌روه‌ك ماده‌م پێوهرهكهمان واقعیبوونه ئه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی مرۆدا نزم ده‌بێته‌وه‌و ئێمه‌یش به‌پاساوی واقعیبوون به‌رده‌وام ئه‌بین له نزمبوونه‌وه، بێگومان سه‌ده‌ی نوَزده خه‌ڵكی واقعیبوون و ئه‌و به‌هایانه‌ی كه به ئایدیاڵیان ده‌زانی به‌واتای ناواقعی بهخوَش باوه‌ڕییه‌كی عه‌قڵیان دهدهناو ده‌یانگوت سروشتی ژین به‌رگه‌ی ناگرێت، ئه‌نجامی ئه‌وه‌یش سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو كهسهدهی خوَداڕنین بوو له‌هه‌موو كوَتهكان و نزمبوونهوهبوو بووئه‌و چالاَوهی كهگیانلهبهریش خۆی لێ ده‌پارێزێت ئه‌وه‌یش كارێكی ناسراوه له‌مێژوودا گه‌رچی جاهلیه‌تی هاوچه‌رخ نكۆڵیی لێ ده‌كات یه‌كه‌م جاهلیه‌ت نیه كهدهمه ده‌مێ ده‌كات لهڕاستیهكانداو نكۆڵیی له‌شته بهدیهیهكان ده‌كات!
بێگومان ههرنهوهیهكی مرۆایه‌تی نكۆڵیی له‌به‌ها مروَییهكان كردبێت له‌و كاته‌وه‌ی كهنكۆڵیی لێكردووه نزمبوونهوهكهی زیاتر بووه‌و تاكو له ناو چون پێی گه‌یشتوه! بائێستاش هێڵی عه‌لمانیه‌ت له‌ته‌ك ئاكاردا له‌سه‌رتایه‌وه بخه‌ینه ڕوو تاكو ئاستی نزمبوونهوهكه بزانین، بالهچهمكی ڕاسته‌قینه‌ی ئاكاره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ئه‌و ئاكاره‌ی كهڕۆژانێك ئه‌وروپا بڕوای پێی هه‌بوو پاشان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ڕێكردنی له‌ته‌ك شه‌یتاندا وازیلێهێنا، بێگومان ئاكار بهبهڵێنامهیهكی سهراپاگیرهو هه‌موو كرده‌وه‌كانی ده‌گرێ!ته‌وه خودای به‌رزو بالاَ ده‌فه‌رموێت:( انما یتذكراولواالالباب، الژین یوفون بعهدالله ولایتقضون المیثاق، والذین یصلون ماامرالله به ان یوصل ویخشون ربهم ویخافون سوْ الحساب، والژین صبروا ابتغاْ وجه ربهم واقاموا الصلاه وانفقوامما رزقناهم سرا وعلانیه ویدرٶن بالحسنه السیئه اولئك له‌م عقبی الدار) (الرعد : 19، 22) به‌ڵێن نامه‌ش له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ل َخودادا ده‌بێت و پاشان لقه‌كانی تری لێده‌بێته‌وه‌و هه‌موو به‌ڵێننامه‌كانی تر ده‌چنه ڕیزیه‌وه (ان الله یامركم ان تۆدووا الامانات الی اهلها، واژا حكمتم بین الناس ان تحكموا بالعدل) (النساْ 58)
یهكهیمن سپارده‌ش ئه‌و سپاردهیهیه كهبووخۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت پاشان هه‌موو ئه‌و سپاردانه‌ی تردێن كه‌له سیاقی ئایه‌ته‌كه‌دا ڕوون ده‌بنه‌وه له‌وانه‌ش حوكم كردن لهنێوانخهڵكیدا بهداد گه‌ری، له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ش سیاسه‌ت ئاكاری خۆی هه‌یه ئابووریی ئاكاری خوَی هه‌یه‌و كوَمهلناسی ئاكاری خۆی ههیهوزانست ئاكاری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌مووشتێك ئاكاری خۆی هه‌یه هیچ شتیكَ نییه له‌ژینی مرۆدا بێ ئاكاربێت سه‌رچاوه‌ی ئاكاریش سه‌پاندن نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی مرۆه‌وه له‌شێوه‌ی فه‌رمان و ڕێگیركردن و ترساندن له‌لایه‌ن خوداوه یا كه‌سێكی تره‌وه،به‌ڵكو ته‌نیا خودای كارزان دیاریده‌كات كه‌چی حهلاَڵهو چی حه‌رامه‌و چی چاكه‌و چی خراپه و چی باشه‌و چی زیانبه‌خشه بۆیه بڕواداران شوێ،ی ده‌كه‌ون و پابه‌ندن به‌وه‌ی كه‌خودا دایبه‌زاندووه بهلاَم بێبڕوایان هه‌مووئه‌وانه له‌غه‌یری خوداوه وه‌رده‌گرن لهههردووبارهكهشدا سه‌ر چاوه‌ی ئاكار نه‌لای ئه‌مانه‌و نه‌لای ئه‌وانیشه به‌ڵكو ته‌نیا خودا سه‌ر چاوه‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌یه كهئهخلاقی پێ ڕێكده‌خرێت ئاكار ته‌نیا له‌سروشتی خودی مرۆه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات به‌وه‌ی كهدووڕێگهی له‌به‌رده‌مدایه‌و توانای جیا كردنه‌وه‌ی هه‌یه لهنی,َانیانداو بۆی هه‌یه هه‌ركامیان هه‌ڵبژێرێت (ونفس وماسواها، فالهمها فجورها وتقواها،قد افلح من زكاها، وقدخاب مندساها، )(الشمس: 7، 10)
لێره‌یشه‌وه به‌های ئاكاری به‌كرده‌وه‌كانی خودی سروشتی مرۆه‌وه لكاون به‌وه‌ش به‌هاكان جوداواز ده‌بن كه‌كێ دایناون ئایا خودا دایناون یا مرۆ، جائه‌گه‌ر له‌لایه‌ن خوداوهبوون ئه‌وه به‌های ڕاسته‌قینه‌ی سود به‌خشن چونكی كردگاری مرۆهو زوَر زانایه پێی و ده‌زانێ چی بۆی ده‌گونجێ و چی لهبهرژهوهندیدایه، ( الایعلم من خلق وهواللگیف الخبیر) (الملك: 14) بهلاَم ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن مرۆه‌وه بوو ئه‌وه له‌و په‌ڕی ڕاست بووئه‌و په‌ڕی چه‌پ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ره‌وڕووی ئاره‌زوه‌كان ببێته‌وه‌و جوداوازی تێدا بێت مێژووی مرۆایه‌تی له قوَناغه جاهیلیهكاندا به‌ڵگه‌ن بووئه‌و قسانه له‌مه‌شدا كه‌سه‌كان وه‌كو یه‌كن فه‌یله‌سوف بووبوون یا خه‌یاڵی ساده!هه‌مووئه‌وانه له ئه‌وروپایی مه‌سیحییه‌تدا له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ئاین زاڵبوو به‌سه‌ر دڵی خه‌ڵكیدا به‌ڕوونی دیاربوو،به‌چاو پوَشین له‌وه‌ی كه‌ئایینی كڵێسا لادانی زوَری تێدا كرابوو پێشتر وتمان كه‌بوونی ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردان و تێكدانه ڕێگر نه‌بوون له‌بوونی مانه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕاستی هه‌روه‌كو خودای گه‌وره فه‌رمویه‌تی (فنسوا حڤا مما ژكروابه) له‌و شتانه‌ش كهلهبیریان نه‌كردبووه‌وه به‌شێكی به‌ها ئاكارییه‌كان بوو بهلاَم دوای كشانی عه‌لمانیه‌ت به‌ره‌به‌ره بوونێ, ژینی ئه‌وروپا ئاین له ژین دوورخرایه‌وه به‌ئه‌ندازه‌ی ژینی ئاین له‌نێو مرۆهكاندا دوورخرایه‌وه‌و ئاكاریش دوور خرایه‌وه چونكی له بنه‌ڕه‌تدا له‌ئاینه‌وه وه‌رده‌گیرێت یه‌كه‌مین بواریش كه‌ئاكاری لێ‌دوور خرایه‌وه بواری سیاسه‌ت بوو له‌و كاته‌وه‌ی كهماكیاڤیللی وتی ئامانج پاساوی به‌كار هێنانی ئامراز ده‌داته‌وه به‌ڕاشكاویی مانای وابوو كهئاكار له‌بواری سیاسی‌دا لاببرێت و سیاسه‌ت به‌بێ ئاكار پیاده بكرێت !پاشان ئاكار له‌بواری ئابووریدا بهحهلاَڵكردی سو له‌كاتی سه‌ر هه‌ڵدانی شوَڕشی پیشه سازییه‌وه لابرا هه‌روه‌ك به‌ڕێپێدانی فێًڵكردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و دروَكردن و دزی كردن و له‌كرێی كرێكار‌و سه‌ر قاڵبوونی خه‌ڵكی به‌كاره سوكهكانهوه له‌پێناوی چنینه‌وه‌ی قازانجدا هه‌روه‌ها حهلاَكردنی هه‌ڵایساندنی جه‌نگ و داگیركاری له پێناوی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بووفروَشتنی كالاَكان تاكوَتایی ئه‌و شتانه‌ی كهسهرمایهداری پێی هه‌ستا لهفێڵكردنی باش !و زیاد كردنی پاره‌و داهات له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی .دوای ئه‌وه‌ی ئاكار له‌بواری زانست‌دا لابراو ئامانجی زانست گه‌ڕان نه‌بوو به‌دوای ڕاسته‌قینه‌دا به‌ڵكو وایلێهات چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زو حه‌زه‌كان بوون به‌هاوڕێی هه‌روه‌كو پێشتر باسمان كرد دوور خستنه‌وه‌ی ناوی خودا به‌ئه‌نقه‌ست لهلێكوَڵینهوه زانستهكانداو دانانی به‌دیلێكی ساخته بۆی كه‌سروشت بوو ئه‌مه‌ش نه‌ك بووئهوه بووبێت كهحهقیقهته، به‌ڵكو خمه‌تی ئامانجێكی دیاریكراوی ده‌كرد له‌و جه‌نگه‌ی كهلهنێوانزانایان و كڵێسادا هه‌ڵگیرسابوو هه‌روه‌ها بووبلاَو كردنه‌وه‌ی چه‌ند لێكوَڵینهوهیهكی دروَینهبوو به‌ئامانجی بلاَو كردنه‌وه‌ی بێباوه‌ڕی یابووبهكار خستنی به‌رهه‌مه‌كانی زانست بوو له‌تێكدانی ئاكاردا ئه‌وانه‌و چه‌ندین شتی ناشیرینی تر كه‌مه‌حاڵه لهژێردهسهلاَتی ئایندا به‌سه‌ر هه‌سته‌كانی خه‌ڵكیدا شتی واڕووبدات، بهلاَم زوَربهئاسانی له‌ژێرسایه‌ی ئه‌و عهلمانیهتهدا ڕووده‌دات كه‌شانازی به‌وه‌وه ده‌كات ئایینی له‌هه‌موو بواره‌كانی ژین‌دا دوور خستوَتهوه، دواتریش ئاكار له‌بواری فیكردا لابراو هزرڤان وانهمایهوه كه‌هه‌ست بكات پابه‌ندی سپارده‌یه‌كی دیاریكراوه‌و له‌بنه‌ڕتدا ئه‌و سپاردهیهیه كهلهبهرخودا جێبه‌جێ ده‌كرێت هه‌موو ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن لهكتێبهوه تاتهله فزیوَن به‌تێپه‌ڕین بهڕۆژنامهو شان‌و سینه‌ماو ڕادیوَدا پڕبوون له‌هه‌موو جوَرهكانی سه‌ر لێشێواندن و در‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن وفێڵكردن و تێكدانی بیروباوه‌ڕوو ئاكارلهدوای ئه‌وانه‌ش ئاكار له‌بواری په‌یوه‌ندییه سێكسیه‌كاندا بهشیوَهیهكی تایبه‌تی لابرا كهورترین بواری ئاكارییهو وتیان سێكس مه‌سه‌له‌یه‌كی بایوَلوَژییهو په‌یوه‌ندی بهئاكارهوه نیه واته په‌یوه‌ندی نیوَان نێر‌و مێیهو پێویسته بێكوَت و بێئاكارو ڕێكخستن ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه‌ش بووه هوَی ئه‌و چڵكاوه پیسه‌ی كهمرۆایهتی تێكه‌وت و بووه ئه‌و گڕی سێكسیه سه‌ر شێته‌ی كهنهتێردهخودات و نهپاراو ده‌بێت و نههوَشی دێته‌وه، لهكوَتایشدا خودی ئاكار له ناوه ڕووكهكهی خاڵی كرایه‌وه‌و ئه‌وكاته‌بوو كهوترا بوونێكی خودی نیه‌و به‌ڵكو ته‌نیا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخه مادی و ئابووریهكانه یاله دروستكردنی عه‌قڵی ده‌سته جه‌معیه‌و به‌رده‌وام دهگوَڕدرێت و له‌سه‌ر بارێك ئارام ناگرێت به‌وه‌ش مرۆ به‌تێكشكانی ئاكار تێكشكێنرا