28/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له مه‌سه‌له‌ی (عادل امام)دائایندهی كورد و دیموكراسی پێوه‌رم بوون
سه‌باره‌ت به‌و كۆمێنته‌ی له‌سه‌ر لێدوانێكی هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی میسری (عادل امام) له سه‌ر ستایشی جهنڕالأ سیسی نوسیبووم كۆمه‌ڵێ كۆمێنت نوسرابوون. ده‌مه‌وێت به‌گشتی له‌م روه‌وه ئه‌م چه‌ند خاڵه بخه‌مه‌ڕوو:-
(1) مه‌سه‌له‌ی خه‌بات بۆ دیموكراسیء مافه‌كانی مرۆڤـ له‌مڕۆدا پرسێكی جیهانیه‌و ناكرێت به‌ناوی ناسیۆنالیستێكی كلاسیكیه‌وه ئه‌و خه‌باته نادیده بگیرێت.
(2) باسكرد له (میسر)و شۆڕشی چه‌واشه به‌سه‌ر ئه‌زمونی دیموكراسی تازه سه‌رپێ كه‌وتووی ئه‌و ولێتهدا، له زیاد له رویه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی به كورد‌و هه‌رێم و كێشه‌ی كورده‌وه هه‌یه، چونكه:
أ. هه‌موو بههێزبوونهوهیهكی ته‌وژمی عروبیء نه‌ته‌وه‌په‌رستی ته‌قلیدی عه‌ره‌ب له دنیای عه‌ره‌بدا له جه‌وهه‌ردا دژ به خواسته‌كانی ئێمه‌ی كورده. چونكه به سروشتی پێكهاته‌ی فكری ئه‌م ته‌وژمه دژ به دیموكراسیء مافی چاره‌نووسی گه‌لانه.
ب. هه‌موو پاشه‌كشه‌یه‌كی شۆڕشه‌كانی ناوچه‌كه له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی ناونراوه به به‌هاری عه‌ره‌بی یاخود خۆرههلێتی ناوه‌ڕاست، به زیانی كورد‌و كیشه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت، چونكه به‌ره‌نجامی كۆتایی ئه‌و شۆڕشانه سه‌ری له هه‌ڵته‌كاندنی ئه‌و واقعه‌وه ده‌رده‌چوو كه‌له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه له رۆژههلێتی ناوه‌ڕاستدا له‌دوای په‌یماننامه‌ی شومی سایكس بیكۆوه سه‌پێنرابوو، كورد مه‌زنترین قوربانی بوو.
ج. هه‌موو پاشه‌كشه‌یه‌كی دیموكراسیء دووباره پهنابردنهوه بۆ لۆژیكی هێز و سه‌ركوت دژ به خواسته‌كانی كورده، چونكه كورد له سایه‌ی نه‌بوونی هێزێكی وادا خواسته‌كانی به زۆر بسهبێنێ ده‌بێت دیالۆگء خه‌باتی مه‌ده‌نی بكات به ئامڕازی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی، ئه‌مه‌ش له‌سایه‌ی دیموكراسی دا مه‌یسه‌ر ده‌بێت.
د. هه‌موو پاشه‌كشه‌یه‌كی ئیسلامیه میانه‌ڕه‌وه‌كان له ناوچهكهداو له‌پێگه‌ی دهستهلێتدا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی هه‌ندێ بیركردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیء ساده‌ی لای خۆمان، له جه‌وهه‌ردا به زیانی ئێمه ته‌واو ده‌بێت، چونكه كراوه‌ترین هێز به‌رامبه‌ر به كورد له خۆرههلێتی ناوه‌ڕاستدا به هه‌موو كهمء كورتیهكانیانهوه , ئیسلامی پۆست ئیسلامی، یاخود میانه‌ڕه‌وه.
چونكه جێگره‌وه‌كانیان خه‌ڵكی ناسیۆنالیستی توندڕه‌و به‌چاو ته‌نگن. كه‌له رووی مێژوویی یه‌وه ئۆباڵی چه‌وساندنه‌وه‌و سه‌ركوتكردنی كوردیان له ئه‌ستۆدایه.
به‌خۆڕایی نیه به‌ڕێز (صلاح ا‌لدین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په له چاوپێكه‌وتنێكی خۆیدا له‌مه‌ڕ دۆخی ئێستای توركیا ده‌ڵێت لهسهركارنهمانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان یه‌كسانه به كۆتایی هێنان به پرۆسه‌ی ئاشتی.
(3) ئه‌گه‌ر پێمان وابێت باسكردن له ئازادی گه‌لانی تر له‌و دیو سنوره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه كارێكی بێ هوده‌یه ، یاخود پاڵنه‌ری ئایدۆلۆژیی رووتی له پشته‌وه‌یه،وه‌ك هه‌ندێ لای خۆمان بۆی ده‌چن، به هه‌ڵه‌دا چوونه چونكه :
1ـ ئازاری مرۆڤایه‌تی هاوبه‌ش هه‌یه و ده‌بێت مافی پێبدرێت جیهان بۆ ماندیللا گریا ء رێزی نواند چونكه له ساتێكی مێژوییدا نوێنه‌رایه‌تی رۆحی مرۆڤایهتیء دۆزێكی ره‌وای كردووه, ئه‌مه‌ش جیایه له ئهنتهرناشیۆنالیزمی چه‌پ و ئیسلامی كۆن كه پێویسته تێبپه‌ڕێندرێن.
2ـ به‌و یاسا و پێوه‌ره بێت ده‌بێت ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی كه‌س نه‌بین له‌و دنیایهداپشتمان بگرێتء له‌سه‌رمان بێته ده‌نگ، چونكه كێشه‌ی ئێمه كێشه‌ی ئه‌و نی یه ، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له سه‌رده‌می بهعسء ترۆری رۆژنامه‌نووسان چالاكوانانء سنورداریی ئازادی راده‌ربڕین له ئێستادا به ئه‌وان چی ؟
(4) (عادل امام) ته‌نها باسی میسر نیه ، هه‌روه‌ها باسی (عادل امام)ی هونه‌رمه‌ند نی یه، (عادل امام) له كوردستان هه‌زاران بینه‌ر و هه‌واداری هه‌یه ، وه بانگ كرا بۆ كوردستان و پێشوازی شاهانه‌ی لێكراء به زه‌عیم ناوبرا له كاتێكدا كه‌سێ بیركردنه‌وه‌ی به‌و جۆره بێت و لایه‌نگری كوده‌تا و سه‌ركوت و خوێنڕێژی بێت هه‌رگیز شایسته‌ی ئه‌و ناوه نی یه، با بۆ ماندیللا ئه‌وه‌مان بكردایه. ره‌خنه‌ی ئێمه له (امام) له‌و هه‌ڵوێسته‌ی بووه، كه دژ به بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ ء لێبورده‌ییه.
(5) هه‌ركه‌سێك پشتگیری له سته‌مگه‌ریی و ژێرپێدانی ماف ء ئازادییه گشتی یه‌كان و به گشتی بنه‌ماكانی دیموكراسی ء بێڕێزی به‌رامبه‌ر كه‌رامه‌تی مرۆڤ ءئیرادهی هاولێتیان بكات. (عادل امام) بێت یان (شێخی ئه‌زهه‌ر) یاخود (موفتی سعودیه) یان فلێن سه‌ركرده‌ی خۆ به ئیسلامی و عه‌لمانی زان ده‌بێ ره‌خنه‌ی لێبگیرێت تا ساته‌وه‌ختی په‌شیمانی و داوای لێبوردنكردنی هه‌روه‌ها ده‌بێت وه‌ك به‌شێ له ماشێنی سهركوتء سته‌مكاری سیاسی وێنا بكرێت.
ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م (عادل امام)ه بوو، عادل امامی پشتیوانی جه‌نه‌ڕاڵه‌كان ء كوده‌تا , چه‌ند بۆ میسریش قسه ده‌كه‌ین له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی پێشه‌وه نوسیمان، له سایه‌ی جیهانگیریدا هێنده‌ش بۆ كورد و ناو خۆمان قسه ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت بڵێین له مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤدا , زه‌رق و برقی كه‌سێتیه‌كان به‌ر چاوتان لێلأ نه‌كات. چونكه ئه‌وان پێوه‌ر نین بۆ ئازادی و دیموكراسیء كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان ، به‌ڵكو دیموكراسی و مافی مرۆڤ پێوه‌رن بۆ داوه‌ریكردن ده‌رباره‌ی ئه‌و , ئه‌وان پێوه‌ر نین بۆ هه‌ق , هه‌ق پێوه‌ره بۆ ئه‌وان.