29/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مامۆستا سید عوسمان سید احمد ئازاد كرا
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه دادگای هه‌ڵه‌بجه دۆسیه‌ی مامۆستا سید عوسمانی گه‌شته به‌رده‌ست، راسته‌و خۆ بریاری ئازاد كردنی مامۆستا سید عوسمانی ده‌ركرد.
له‌وباره‌یه‌وه حیدر حمه‌ره‌شید پارێزه‌ری تایبه‌تی مامۆستا سید عوسمان به (بزاڤ پرێسی ) ی راگه‌یاند" راسته‌وخۆ پاش گه‌شتنی دۆسیه‌كه‌ی مامۆستا دادوه‌ری دادگای هه‌ڵه‌بجه بریاری ئازاد كردنی بۆ جه‌نابی مامۆستا ده‌ركرد و پاش گه‌یاندنی بریاری دادگا بۆ ئاسایش به‌مه‌به‌ستی ئازدكردنی مامۆستا بڕیاری كۆتایی درا و مامۆستا سه‌ید عوسمان ئازاد كرا‌و
له كۆڕێكی رۆژنامه‌وانی له به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی 1ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دا مامۆستا به بزاف پرێسی ڕاگه‌یاند : كه سوپاس بۆ خوای گه‌وره پا ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كان و به‌درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پیلان و تۆمه‌تانه‌ی كه خرابوویه ئه‌ستۆم ، ئێسته ئازاد كراوم و به‌پێی یاساش بێت من ده‌توانم سكالاَی یاسایی تۆمار بكه‌م و داوای قه‌ره‌بوی مادی و مه‌عنه‌وی بكه‌م له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
له ته‌وه‌رێكی تردا و له په‌راوێزی كه‌یسه‌كه‌ی مامۆستا عوسمان پارێزه‌ی كه‌یسی مامۆستا عوسمان ده‌ڵێت یاسای تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به‌سه‌ر ئیسلامییه‌كاندا جێبه‌جێكراوه و دژی مافه‌كانی مرۆڤه.
حه‌یده‌ر حه‌مه‌ره‌شید، پارێزه‌ری كه‌یسه‌كه وتی: تا ئێستا هیچ تیرۆرێكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به یاسای تیرۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه و ئه‌و یاسایه ته‌نها به‌سه‌ر ئیسلامییه‌كاندا سه‌پێنراوه، وێڕای ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و ئیسلامییانه‌ی به یاسای تیرۆر ده‌ستگیرده‌كرێن، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك دژیان نه‌بووه و له كۆتاییدا بێتاوانییان سه‌لێمێنراوه...