29/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حکومەتە لەدایک نەبوەکە
لە دونیاى مۆدیرنى پر لە صەقافەت و گەشە سەندوودا هەڵبژاردنى پەرلەمانى دەکریت تا نوێبوونەوەو گۆڕانکارى لە پۆستەکاندا بکرێت کەسانێکى شیاوتر جێگەى ئەوانەى ڕابردوو بگرنەوە , تا لە ڕ ێگەى ئەو پلان و پڕۆژە نوێیانەى لە سەرو بەندى هەڵمەتەکانى هەڵبژاردندا پڕو پاگەندەى بۆ کراوە جێبەجێ بێکرێت, کەچى لەم هەرێمە سێ پاریزگایەى ئێمەدا هەڵبژاردن دەکرێت بۆ ئەوەى دەم و چاوەکانى ڕابردوو صلاحیەتى ئیشکردنیان پێ بدرێتەوە ئەمەش وا لەهاوڵاتى دەکات بێزار بێت لە هەڵبژاردن و رۆیشتن بەرەو سندوقەکانى دەنگدان لە داهاتوودا ,چونکە دواى تێپەرینى سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردندا هێشتا حکومەت پێک نەهاتووە
بەڵام بەراستى ئێستەى حکومەتى بەڕاى هەندێ رۆشنبیر حکومەتى کات بەڕێکەر لە حکومەتێکى شەرعى تر لە شەرعى دەچێت و زۆر لە پێش ئینتخابات جدى ترو چلاکتر کارەکانى رادەپەرێنێت , بێگومان ئەوەش لە ئیش و کارە پلە بالاکاندا بۆ نمونە لە نەوت و گازو گریبەستى خەیاڵى و شتى تریش ......!!!!
بەڵام ئەوەى تیایدا کات بەرڕێکەرە تەنیا خزمەتە سەرەتاییەکانە وەک نەبوونى ئاو خۆراک و کارەباو رێگەو بان و ..........هتد.
بیرمە لە سەرو بەندى ساڵى تازەى ٢٠٠٦ بەرپرسێکى ئەم هەرێمە وتى " لە کۆتایى ساڵى ٢٠٠٧ەوە کارەباى ئەم هەرێمە وەک وڵاتانى ئەوروپا کارەبایەکى ٢٤ کاتژمێرى دەبێت "
بەڵام هەر لەکاتى نوسینى ئەو بابەتەمدا کەلە ساتەکانى کۆتایى ٢٠١٣داین کارەبا دەکوژێتەوەو ناچارم دەکات دواى هاتنەوەى کارەبا بابەتەکە تەواو بکەم ئێستە خەریکە کێشەى کارەبامان بیر دەچێتەوە تا وامان لێهاتووە بڵێین حکومەت هاتەوەو حکومەت کوژایەوە !!!!
بەڕاى من هاوڵاتى ئەم هەرێمە لە ئێستادا پێویستى بە چەند شتێکە کە لەسەرەتایترین مافى مرۆڤدایە ئیمامى عمر ڕەزاى خواى لێ بێت کتێ دەبێت بە ئەمیرالمؤمنین دەڵێت منیش وەک ئێوە بەندەم ئەگەر لەڕێگەى ڕاست لامدا ڕاستم بکەنەوە کەسێک لەناو ئاپۆڕاى جەماوەردا دەڵێت ولله ئەگەر لەڕێگەى ڕاست لادەى بە شمشێرەکانمان ڕاستت دەکەینەوە لەکاتێکدا شەیطان شەرم لە ئیمامى عمر دەکات, لەسەرەتایترین مافەکانیش لەوانەش ئازادى ڕا دەربرینە کەتا ئەم ساتەش خەڵک لەسەر وتنى راستى بە فیشەک وەڵام دەدرێتەوە بۆ وەرگرتنەوە جلەوى لەدەست چوو بەبێ هۆ کەسایەتى دیار ڕەوانەى زیندانەکان دەکرێت,
لەکاتێکدا ئێرە میصر نیە تا بە ئیخوانێک بڵێیت تیرۆرست کە هەر لەوانەیە نەزانێت کڵاشینکۆف کە سادەترین جۆرى چەکە بتەقێنێت, بەراستى ئەمە لەهەرێمێکى خۆماڵى و حوکمداریەتى خۆماڵى ناوەشێتەوە
بۆیە دواکەوتنى حکومەت و پێکنەهاتن لەسەر پۆست و پایە لەسەرووى هەموو حیزبەکانەوە خاک و هاوڵاتیان تیایدا زەرەرمەندى یەکەمن, ئەمە وادەکات ئینتما بۆ نیشتمان کەم بێتەوە, لەلایەکى تریشەوە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ قۆستەوەى هەر هەلێک کە ببێتە هۆى دووبارە لەبار بردنى ئەزموونى هەرێم لەلایەن هەموو وڵاتانى دونیاوە چونکە تاکە وڵاتێک مافى سەربەخۆى و ژیان لەوڵاتى خۆتدا بەڕەوات نازانێت , پاشانیش حکومەتێک وەک ڕابردوو لەسەر بنەماى گەندەڵى ریشە داکوتاو بنیات بنرێت, نەنرێت باشترە چونکە ئەمەش روخانێکى ترى هەریمە, بەمانایەکى تر هەموو دەزگا چاودێریە سڕ کراوەکان ههڵناستن بە ئەرکە دیارى کراوەکانى خۆیان كهله بنهڕهتدا ئهركیان چاودێری كردنی حكومهته بۆئهوهی به باشترین شێواز وڵات بهڕێوهببات و حكومهت حکومەتێکى هاوڵاتی بێت نەک حکومەتێکى حیزبى .
بۆیە گونجاویشە لە کابینەى داهاتوودا هەر دامەزراوەیەکى حکومى سیماى حیزبى بوون و دوو ئیدارەیى پێوە دیاربێت ڕاى گشتى و هاوڵاتیانى لى ئاگادار بکرێتەوە بۆ ئەوەى نەبێتە بار بەسەر کابینەى هەشتەم و ئەم وڵاتەشەوە تا هیچ نەبێت ئاراستەیەکى شەفاف بە حکومەتەوە دیار بێت و ئامانجى راستەقینەى خزمەتکردنى هاونیشتمانیان بیت .