22/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چیرۆکی سه‌فیرێکی ئیتاڵی چۆن موسڵمان ده‌بێت
له (١٣) نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی (٢٠٠١) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند که سه‌فیره‌که‌یان له ووڵاتی سعودیه که‌ناوی..
( تورکواتو کاردیلل)یه موسڵمان بووه و بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامی هه‌ڵگرتووه
له ساڵی (٢٠٠٠) واش پێ ده‌چێت پێش ئه‌م به‌رواره موسڵمان بووبێت ئاینی
ئیسلامی هه‌ڵبژاردبێت، ناوبراو که سه‌فیره له هه‌مان کاتدا
لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه له کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ووڵاتانی عه‌ره‌بی،
هه‌روه‌ها شاره‌زاییه‌کی باشی هه‌یه له زمانی عه‌ره‌بیدا که له زانکۆ
ئه‌م زمانه‌ی خوێندوه.
له کاتێکدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی کاردیللی له ڕۆژنامه‌کانی ئیتالیادا بڵاو
کرایه‌وه که ته‌مه‌نی نزیکه‌ی (59)ساڵه خاوه‌نی خێزانه و دوو منداڵی
هه‌یه. له سودان، سوریا و لیبیا کاری کردووه و دواتر ڕاگوێزراوه بۆ
سعودیه.
ئه‌وه‌ی که گرنگه له ڕاپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا دا هاتووه که ده‌ڵێت:
ئه‌وه‌ی که سه‌رنج ڕاکێشه له‌م هه‌واڵه‌دا ئه‌وه‌یه که له‌و کاته‌دا
بڵاو کرایه‌وه؛ که له هه‌موو لایه‌که‌وه هێرش ده‌کرایه سه‌ر ئیسلام و
موسوڵمانان به هۆکاری ڕووداوی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر (٢٠٠١) له نیۆرك،
هه‌موو ڕۆژئاوا له خۆ ئاماده‌کردندایه بۆ چون بۆ وڵاتانی ئیسلامی وه‌ك،
عێراق و ئه‌فغانستان بۆ له ناو بردنی..
( طاڵیبان و بن لادن) له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه گشتیه‌ی جیهانیه بۆ لێدانی
ئه‌م جێگایانه که تیرۆریستن. زیاتر مه‌به‌ست پێ ئیسلامه، ئه‌وه‌ی که
ڕۆژئاوای توشی شۆك کرد ئه‌وه‌یه که چۆن سه‌فیرێکی عه‌لمانی ئیتاڵی که
"تورکواتو کاردیلل"یه له‌م کاته‌دا بانگه‌وازی ئیسلام بوونی خۆی
ڕابگه‌ینێت! ئا له‌م کاته‌دا که‌سێکی ئاوا له پۆستێکی وا گرنگ دا بۆ
ڕه‌وه‌ندی موسوڵمانان له جیهاندا چه‌نده باشه و پێچه‌وانه‌که‌ی که
خۆمانه چه‌نده کاره‌ساته!
هۆکاری ئیسلام بوونی کاردیللی یه‌ك ڕۆژ یان چه‌ند مانگێك نه‌بووه، به‌ڵکو
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌ی ده ساڵ له مه‌وبه‌ر که لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه
له‌سه‌ر ژیار‌و شارستانیه‌تی موسوڵمانان و ئیسلام به گشتی له سه‌ر
بیروباوه‌ڕیان له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه.
بۆیه ئه‌م ڕاپۆرته به‌م شێوه‌یه ده‌خه‌ینه ڕوو کاردیللی
که‌سایه‌تیه‌کی ساده نیه به ته‌نها موڵکی خۆی نیه، به‌ڵکو ئه‌و سه‌فیری
ووڵاتێکه واتا نوێنه‌ری ئیتاڵیایه که‌سیه‌تێکی دبلۆماسیه وه هه‌موو
ڕۆژنامه‌کانی جیهان به‌گشتی و ڕۆژنامه‌کانی ئیتالیا به تایبه‌ت په‌خشی
ئه‌و هه‌واڵه ده‌که‌ن باسی ئه‌وه‌ی تێدا کراوه که ده‌ڵێن:
کاردیللی له کاتێك دا ئیسلامی هه‌ڵبژارد که ململانێیه‌کی زۆر گرنگ هه‌یه
له نێوان شارستانیه‌ته‌کان و ئاینه ئاسمانیه‌کان دا له کاتێكدا ئه‌و
خه‌ڵکی ئیتالیایه که خاوه‌نی شارستانیه‌ته به هه‌مان شێوه ڕووگه‌ی
مه‌سیحانی جیهانه، ئه‌مه ده‌بێته هۆکاری جه‌ده‌ل و ئاخافتنێکی زۆر.
به‌ده‌وام ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت:
هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌که‌م سه‌فیری ئیتالی نه‌بووه که ئیسلامی
هه‌ڵبژاردوه، چونکه سه‌فیره‌کانی تری ئیتالیا له سعودیه زۆربه‌یان
موسوڵمان بوون له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابووردوو دا، ئه‌وه‌ی که جێگای
سه‌رنجه و ئێمه پێی ناڕه‌حه‌تین ئه‌و زه‌مه‌نه‌یه که کاردیللی
موسوڵمان بووه..
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که:
له هه‌مووی ناهه‌موارتر ئه‌وه‌یه که دوای ئیسلام بوونی کراوه به
سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئیسلامی له ئیتالیادا، وه جێگری سه‌رۆکی ڕابطه‌ی
جیهانی ئیسلامی له مه‌ککه که فه‌رعی هه‌یه له ڕۆما پایته‌ختی
ئیتالیا.
ئه‌م ڕاپۆرته له رۆژنامه‌ی الشرق الاوسط ژماره(٨٤٠١) بڵاو کراوه‌ته‌وه.
گه‌ڕان به دوای ڕاستی دا
ئه‌م پیاوه به‌رێزه کاردیللی زه‌مه‌نێکی زۆر ژیانی له ناو درۆ و بڵاو
کردنه‌وه‌ی ژیانێکی پڕ له فکری دۆڕاو و درۆ په‌خش کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م
بیر‌و هزرانه بڵاو بکاته‌وه دژی ئاینی پیرۆزی ئیسلام. هه‌رچه‌نده ژیانی
خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی سه‌راپای ئیسلام له هه‌موو
ڕووه‌کانه‌وه، له‌دوای ئه‌م هه‌موو دژایه‌تیه بڕیاری دا که له
سه‌رچاوه ئیسلامیه‌کان بخوێنیته‌وه
له دوای ئه‌وه‌ی که زمانی عه‌ره‌بی به باشی فێربوو وه لێکۆڵینه‌وه‌و
خوێندنه‌وه‌ی کرد له‌سه‌ر ئیسلام له هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه، به جوانی
له ماناکانی قورئان تێگه‌یشت وه له هه‌موو بنچینه‌کانی ئیسلام و ژیانی
پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) کۆڵیه‌وه و به‌رده‌وام
بوو له لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایی ئیسلامی و شارستانیه‌تی
ئیسلامی، له هه‌مان کاتدا تێڕوانی کرد له نێوان بنچینه‌کانی ئیسلامی و
موقاره‌نه‌ی کرد له ڕووی یه‌کسانی برایه‌تی، مرۆڤایه‌تی، مافه‌کانی
مرۆڤ، داد په‌روه‌ری، به‌زه‌یی و ڕاستگۆیی له قسه کردندا،پاشان وه‌فا و
په‌یمان و وه‌عده، بانگه‌واز کردن به چاکه و ڕێگری له خراپه‌کاری له
نێوانی ئیسلام و عه‌لمانیه‌تدا له دوای ئه‌وه‌ی که تێگه‌یشت له‌وه‌ی که
ئیسلام ده‌یڵێت قسه‌ی سه‌ر وه‌رقه نیه، به‌ڵکو ڕاستیه له زه‌مینه‌دا
پیاده ده‌کرێت و دووره له بیری میکاڤیلیه‌وه که ڕه‌چاوی ڕه‌وشت نه‌کات
بۆ گه‌یشتنه مه‌به‌ست، وه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی تێدا نیه، جیاوازی
نیه له نێوانی مرۆڤه‌کاندا، وه تێگه‌یشت که ڕۆژئاوا هه‌موو دروشمه‌کانی
هه‌ڵخڵه‌تاندن و درۆ کردن و دووڕوه‌ی یه که ئه‌مه‌ی دۆزیه‌وه کاردیللی
ئیتر له‌وێوه به دوای ڕاستیدا که‌وته ڕێ.
هه‌روه‌ها کاردیللی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ڕۆشنبیری
ڕۆژئاوا له‌سه‌ر بنه‌مایی درۆ دامه‌زراوه، خه‌ڵکێکی ساخته بونیادیان
ناوه و به‌ردوام له‌سه‌ر ئه‌م کاره ده‌ڕۆن تاخه‌ڵکی بڕوایان پێ بکات،
مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده و فێرکردن و ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌م کاره درۆیانه‌ی
ڕۆژئاوا پاڵ پشتن، به‌هه‌مان شێوه پروپاگه‌نده و باڵا‌و کراوه‌کانی
ڕۆژئاوا بانگه‌شه‌ی خه‌یاڵ ده‌که‌ن بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌ڵکی ڕۆژ
ئاوا بگه‌یه‌نن که ئیسلام خورافاته و له ئاسمانه‌وه دانه‌بزیووه، بۆ
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژئاوا بیر له‌وه نه‌کاته‌وه که تێڕامانیان هه‌بێت بۆ
ئیسلام و لێی بکۆڵنه‌وه.
پاشان کاردیللی ده‌ڵێت:
له دوای ئه‌وه‌ی که تۆفانی ڕۆژئاوا ده‌ستی پێ‌کرد بۆ ناشرین کردنی ئاینی
ئیسلام له سه‌ر بنه‌مایی درۆ هه‌ڵبه‌ستن و قسه‌ی بێمانا‌و هیچ و پوچ، بۆ
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دوور بخه‌نه‌وه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی
ووێنه‌یه‌کی ناشرین ئیسلام بده‌ن به چاوی خه‌ڵکی دا که به شێوه‌ی دوژمن
نیشانی خه‌ڵکی ڕۆژئاوای ئه‌ده‌ن.
کاردیللی ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌م کرد له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات و موسڵمانان بۆ
ماوه‌ی ده ساڵ، تا له حیکمه‌ت و ڕاستی ئیسلام فێر بم ئه‌وکات که
بڕیارمدا به ته‌واوه‌تی موسوڵمان بم له ساڵی (١٩٩٨) بۆ (٢٠٠٠) بوو، که
ئه‌و کات سکرتێری گشتی مه‌جلیسی کاروباری ده‌ره‌وه‌وه‌ی ئیتاڵیا بووم،
پاشان بوومه سه‌فیر له سعودیه. ده‌ڵێت هه‌ر پۆستێکیشم وه‌ر گرتبێت به
داد په‌روه‌رانه‌و به ئینساف بووم له کاره‌که‌م دا، وام ده‌زانی من که‌سی
نمونه‌ییم که ئیسلامم ناسی خۆم له چاو ئه‌و داب و نه‌رێته ئیسلامیه‌دا
له خوار سفره وه بووم، چونکه ئیسلام زۆر داد په‌روه‌ر تر‌و نه‌زیهه.
چیرۆکی موسوڵمان بوونی کاردیللی
کاردیللی ده‌گێڕته‌وه که چۆن موسوڵمان بوو:ده‌ڵێت بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ
سه‌ر لێشێواو بووم و له تاریکی ده‌ژیام، به‌ڵام هه‌ر به دوای ڕاستیدا
ده‌گه‌ڕام، ئه‌و ماوه‌یه‌ی که به‌دوای ئیسلامدا گه‌ڕام گوێم نه‌دا به هیچ
درۆ پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی ڕۆژئاوا لێکۆڵینه‌وه‌م کرد له‌سه‌ر ئیسلام و
کۆمه‌ڵگاکه‌ی و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌و
پروپاگه‌ندانه بووه کاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ من تا لێکۆڵینه‌وه بکه‌م له‌سه‌ر
ئیسلام که ده‌یانووت ئیسلام ئیرهاب و تیرۆره‌ره، خه‌ڵک کوژه‌و حه‌زی
به خوێن ڕشتنه، ده‌یانووت محمد (صلی الله علیه وسلم) دژی ثالوثه واتا
سێ خواکه‌ی مه‌سیحی وه ئیسلام هیچ ڕێزێك بۆ ئافره‌ت دانانێت. دینێکه بۆ
حه‌زو ئاره‌زووی پیاو هاتووه زۆر پروپاگه‌نده‌و درۆ و ده‌له‌سه‌ی تر که
بۆ ئیسلامیان هه‌ڵ ده‌به‌ست..
هه‌موو ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندان پرسیاری تریش که ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکی
ڕۆژئاوا ده‌کرایه‌وه، پاشان زۆرتر که ماوه‌ی باس کردنی نیه ئێستا، ووتم
تۆ بڵیت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه لای موسوڵمانان ده‌ست نه‌که‌وێت، که
سه‌یری سه‌رچاوه‌کانی ئیسلامم کرد زانیم هیچی وانیه هه‌مووی قسه‌ی
هه‌ڵبستراو و درۆیه.
خۆم ته‌ئکیدم کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ووتانه که بۆم ده‌رکه‌وت ئیسلام نه
ئیرهاب و تیرۆره وه نه حه‌زی له کوشتن و خوێن ڕێژی یه، به‌ڵکو
بانگه‌واز بۆ ئاشتیه‌کی جیهانی ده‌کات وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
("وَإِنْ جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا")الأنفال (٦١)
واته: (جا ئه‌گه‌ر دوژمنان به‌لای ئاشتی دا دایان شکان و حه‌زیان پێ کرد
تۆش (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی پێشه‌وا) ئاماده‌یی خۆت
ده‌ربڕه‌و پشت به خوا ببه‌سته، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو
زانایه‌و (له‌پیلان و نه‌خشه‌ی دوژمنان ئاگاداره).
به هه‌مان شێوه ئیسلام ئه‌مر ده‌کات به چاکه کردن له‌گه‌ڵ دیل و
تێرکردنیان و نابێت بکوژرێن ، ئه‌م دینه له‌سه‌ر ئیمان به تاك و
ته‌نهایی خوای په‌روه‌رد‌گار و هاوبه‌ش دانه‌نان بۆی، بروا بوونه به
مه‌لائیکه‌ت و به هه‌موو په‌یامه ئاسمانیه‌کان و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران
-سه‌لامی خویان لێبێت-جیاوازی له نێوانیاندا نیه، ڕێزێکی زۆری له
پێغه‌مبه‌ر عیسا -سه‌لامی خوای لێبێت- گرتووه که لای مه‌سیحی ئه‌و ڕێزه
ده‌ست ناکه‌وێت.
ئه‌م دینه زۆر ڕێزی ئافره‌تی لایه ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن بۆ چوار ژن ده‌توانێت
له‌لای پیاوێك کۆبێته‌وه ئه‌مه به مه‌رجی دادپه‌روه‌ریه، پاشان وه‌ك
یاسایه‌که نه‌ك به زۆر دانرابێت له‌سه‌ر خه‌ڵکی وه‌ك ئه‌و یاسایه وایه
که ده‌ڵێت پیاو له پیاو ما‌ره بکرێت یان ژن له ژن ما‌ره بکرێت خۆ
ئه‌مه هه‌ر یاسایه ئایا هه‌موو که‌س ده‌یکات بێگومان نه‌خێر، ئه‌و یاسایه
فه‌رز نیه له‌سه‌ر خه‌ڵکی به‌ڵکو ڕێگا پێدراوه .
ئه‌م دینه زۆر له که‌س ناکات بۆ ئه‌وه‌ی بیکاته موڵکی خۆی به‌ڵکو
خه‌ڵکی ئازاده له هه‌ڵبژاردنی دینی خۆیدا وه‌ك خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: "لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ" البقرة (٢٥٦)
واته: (دینداری به زۆر نابێ بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به سه‌ر که‌سدا)
ئیمان و کوفر له دڵدایه خه‌ڵکی ناتوانێت به زۆر وه‌ری بگرێت
ڕه‌غبه‌تی خه‌ڵکیه به زۆر نادرێت به‌سه‌ر مرۆڤدا وه‌ك خوای موته‌عال
ده‌فه‌رموێت: "فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ" الکهف
(٢٩).
واته: (....(هه‌مووشتان سه‌ربه‌ستن) ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ با باوه‌ڕ بێنێ، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ با کافر‌و بێ باوه‌ڕ...
ئه‌گه‌ر بیرمه‌ندان و خاوه‌ن هزره‌کانی ڕۆژئاوا به چاوێکی ئینسافه‌وه
سه‌یری ئیسلام بکه‌ن ئه‌وا بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که چه‌نده باس له
مافه‌کانی مرۆڤ و ڕێگرتن له خراپه و فه‌رمان به چاکه ده‌کات،
بانگه‌شه‌یه بۆ کاری باشه، بانگه‌وازه بۆ دادپه‌روه‌ری و برایه‌تی که
له جه‌وهه‌ری ئه‌م ئیسلامه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، هه‌ر ئه‌م ڕه‌وشته جوانه‌ی
ئیسلام بوو سه‌رنجی منی ڕاکێشا، مه‌نهه‌جێکی ڕه‌بانی یه خوای گه‌وره
ناردوێتی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هیچ گۆڕانکاریه‌کی
به‌سه‌ر نه‌هاتووه دینه‌که‌ی ده‌ست کاری نه‌کراوه، سوپاس بۆ خوا که خوای
گه‌وره که ئه‌م ئیسلامه‌ی کردۆته دیاری بۆ خه‌ڵکی و له پاشان دا من
به خزمه‌تی ئه‌م ئیسلامه گه‌یشتم.
سەرچاوە
جريدة الشرق الأوسط، ژمارە 8401.