29/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
باینجان چاره‌سه‌رى سكچوون ده‌كات
زانایانى بوارى سه‌وزه‌وات ده‌لێن" باینجانى ڕه‌ش له ڕێژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى سه‌رچاوه كانزایه‌كان پێكهاتووه ، له‌گه‌ڵ باینجانى سپی كه له ڕێژه‌یه‌كى زۆرى ماده‌ى نیشاسته‌ى پێكهاتووه ، وه ئه‌م سه‌رچاوه خۆراكیانه‌ش به شێوه‌یه‌كى بنه‌ره‌تى له توێكله‌كه‌یدا كۆده‌بێته‌وه ، هه‌ربۆیه زانایان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنى باینجانى بێ توێكل .
زانایان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه باینجان سوودێكى گرنگ به كۆئه‌ندامى میز ده‌گه‌ینێت ، بۆیه ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی به‌ردى گۆرچیله‌وه ده‌نالێنن به خواردنى باینجان ، وه سوود به‌و كه‌سانه ده‌گه‌ینێت كه تووشی سكچوون بوونه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها زانایان ده‌لێن" پێویسته ئه‌وانه‌ى تووشی لاوازى گه‌ده بوونه‌ته‌وه به ڕێژه‌یه‌كى كه‌م باینجان بیخۆن ، به‌تایبه‌ت منداڵان و به‌سالاچووان ، وه ئه‌وانه‌ى تووشی هه‌رس كردن هاتوون ، چونكه هه‌رسكردنى باینجان قۆرسه‌و ماوه‌ى چوار كاتژمێرى ده‌وێ تا به‌ته‌واوى هه‌رس ده‌كرێت.