29/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌یامێك بۆبه‌رێزان د. موسه‌ننا ئه‌مین و كاك ماكوان كه‌ریم
سه‌ره‌تا سڵاو رێزم هه‌یه بۆ هه‌ردولاتان هه‌یه ، وه هیچ گومانێكم نیه له‌دڵسۆزیتان بۆ خزمه‌ت كردنی ئه‌م ئیسلامه عه‌زیزه ، ئه‌وه‌ش باش ده‌زانم كه چه‌ند په‌رۆشن بۆ گه‌یاندنی په‌یامی حه‌قیقی ئیسلام. به‌رێزه‌كان هه‌ریه‌كه له ئیوه خاوه‌نی پاشخانێكی مه‌عریفی ئیسلامی به‌رزن ،
هه‌ریه‌ك له ئێوه له كێبركێدان بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه له ئیسلام ده‌گیرێ ، وه‌زۆرباش ده‌زانین كه ئێوه هه‌ریه‌كه‌تان بۆخۆتان چه‌كوشێكی ئاسنینن بۆ سه‌ری عه‌لمانیه‌كان و مولحیده‌كان له‌كوردستان ، به‌رۆژی روناك دیاره كه چۆن هه‌راسانتان كردون و گلۆره‌ی فیكری ئه‌وانتان خستوه‌ته لێژی . لێره‌دا ده‌مه‌وی ئه‌وه بڵێم له‌كاتێكدا ئێوه خاوه‌نی ئه‌م توانایه‌ن كه خوا پێی داون بۆچی ده‌بێ ئه‌م جوهدو تاقه‌یه له‌وه سه‌رف بكه‌ن كه رووبه‌رووی یه‌كتری ببنه‌وه ، چونكه ئێوه هیچ جیاوازیه‌كی جه‌وهه‌ریتان نیه ته‌نها له‌رووی فیكره‌وه چه‌ند خاڵێكی بچوك جیاوازیتان . به‌نده وای به‌باش ده‌زانم چۆن به‌رده‌وام ئاماده‌بون بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی مولحیدان ، هه‌رئاوابن و ئه‌م توانایه‌تان له‌دژی ئه‌مان سه‌رف بكه‌ن هه‌رچه‌نده كه‌مته‌رخه‌میشتان نه‌كردوه له‌م كاره‌دا.
وه‌ك خۆم هیچ زه‌روریه‌ك له‌وه‌نابینم دووكه‌سایه‌تی ئیسلامی یه‌ك عه‌قیده‌و یه‌ك بیروباوه‌ر دابنیشن له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌كی ئاسمانی ره‌خنه ئاراسته‌ی یه‌كتری بكه‌ن ، ره‌نگه بڵێن ئێمه رووبه‌رووی یه‌كتری نه‌بوینه‌وه به‌ڵكو ته‌واوكه‌ری یه‌كتری بوین ، به‌ڵام وه‌ك ئێمه بینیمان رووبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌وبابه‌ته‌كه به‌لایه‌ك دا رۆشت جیاوازی له نێوانتان ده‌ركه‌وت . به‌ڵی جیاوازی فیكری هه‌ر ده‌بێ و شتێكی ئاساییه به‌ڵام بۆچی ده‌بێ بگاته ئه‌و راده‌ی كه مێزگردی بۆ ببه‌سترێ ده‌بو هه‌ریه‌كه‌تان له‌لای خۆتانه‌وه ئه‌م داوایه ره‌ت كه‌نه‌وه كه له‌به‌رنامه‌ی له‌وجۆره ئاماده‌بن ، ئێمه هیوادارین ئه‌م توانایه‌تان ته‌رخان بكه‌ن بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ناحه‌زانی ئیسلام ، چونكه ئه‌مه‌یان پێویست تره تا ئێستا نه‌مان بینیوه دوو مولحید بێنه سه‌رشاشه له‌دژی فیكری یه‌كتری قسه بكه‌ن هه‌رچه‌نده ئیسلام ده‌ریایه و وه‌ك فیكره‌كانی تر نیه به‌ڵام برواناكه‌م ئه‌م جۆره جیاوازیه فه‌رعیانه‌ی ئێوه كاربكاته سه‌ر ئه‌م دینه پیرۆزه. هیوادارم به دڵێكی فروان قبوڵی بكه‌ن ئه‌م چه‌ند جومله ره‌خنه ئامێزه‌م له‌وه‌ش دڵنیابن به‌نده له دڵسۆزیمه هه‌م بۆ ئیسلام هه‌م بۆ ئیوه‌ی به‌رێز له‌كۆتایدا ده‌ڵێم بمبورن ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كم كردوه نالایق بوه .