ڕۆشنبیر لە دیدی من ڕەنگە هەڵەش بم
30/12/2013 نوسەر: bzavpress

ڕۆشنبیر لە دیدی من ڕەنگە هەڵەش بم




ڕۆشنبیر کێ یە ؟
بە کێ دەوترێ ؟
چی بکەین بۆ ئەوەی ڕۆشنبیر بین ؟

دیارە بەڕێزان ئەمانەی کەکردومن بە مانشێت دیارە هەریەکەیان بۆ خی جیای بکەینەوە چەندان دێڕی دەوێت و دەبێت زۆرتری لەسەر بنوسرێت بۆیە بەندە دەیەوێت بە کوردی و بەپوختی بیخاتە بەردەست جەنابتان بۆ ئەوەی ئەم جۆرە مرۆڤە بناسن ئێستاش بەندە هەڵدەستێ بە باسکردنی إن شاءالله:- کاتێك بەندە سەیر دەکات و تێدەفکرێت لەم زاراوانە ئەم ووشانە دەنووسێت :- ڕۆشنبیر :- ئەوکەسەیە کە بتوانێت چارەسەری کێشەکانی بێ ڕۆشنبیرەکان بکات واتا ڕۆشنبر بەو کەسە دەوترێ بە بتوانێت فکری ڕۆشن بێت بۆ تاریکایی ئەو مرۆڤانەی کەهەڵگری ئەم فکرە نین . بەڕێزان دیارە بەندە مەبەستی لەم پێناسەیە ئەوەیە کە بڵێت کاتێك ئێمە دەتوانین بە مرۆڤێك بڵێن ڕۆشنبیر کەبتوانێت چارەسەی کێشەکانمان بکات ئەگەر نەتوانێت ئەم کارە بکات ئەوە بێگومان ئەویش یەکێك دەبێت لە مرۆڤە تاریك بیرەکان ،مەبەست (تاریك بیر) کێ یە؟ وەڵام ئەو جۆرە کەسانەی کە توانایان نیە چارەسەری کێشەکانیان بکەن و هانا دەبەن بۆ کەسانی تر . بەڵام بەداخەوە کاتێك دەبینین بەمرۆڤانێك دەڵێن ڕۆشنبیر کە یەك بۆ دوو ووشەی بیانی دەخەنە ناو قسەکانیان و بەمانە دەوترێن ڕۆشنبیر بەڵام ئەمانە کاتێك باسی کێشەکەیان بۆ دەکەیت سەیر دەکەیت توانای چارەسەرییان نیە بۆ ئەم کێشەیە کەواتە ئەم جۆرە مرۆڤە دەچێتە ڕیزی مرۆڤەتاریکبیرەکان و بۆ خۆیان پێویستیان بەکەسانی تر هەیە.
بە کێ دەوترێ ڕۆشنبیر ؟
وەڵام:-بەو کەسانە دەوترێ کە توانای چارەسەی کێشەیان هەبێت ، +ئەمانەش سەرجەمی ئەو ووشانەی ووتمان تێدا هەبیت .
چی بکەین بۆ ئەوەی ڕۆشنبیر بین؟
وەڵام :- دەبێت زیاتر بخوێنیەوە و لەکاتی هێنانی کێشەکدا بۆ بەردەستمان ڕەخنە نەگرین و بەڵکو بتوانین و هەوڵ بدەین چارەسەی بکەین .
بەڵام چۆن چارەسەر؟
وەڵام؛- بەبیرکردنەوە لە کێشەکە و ڕاگرتنی باری دەروونی خاوە ن کێشە و چارەسەر کردن و پاشان لە بیرکردنی کێشەکەی ، بۆ ئەمەش هەرکەسەو دەتوانێت بە شێوازی خۆی ڕۆشنبیر بێت و چونکە هەموو مرۆڤەکان توانای چارەسەری کێشەیان هەیە واتا هەموو مرۆڤەکان ڕۆشنبیرن ئەگەر بیانەوێت ؟ بیانەوێت :- مەبەست لەو جۆرە کەسانەیە توانای ئەوەیان نیە مێشکیان ڕووناك بکەنەوە و بەڵکو هەمیشە چاوەڕێی مرۆڤی تر دەکەن بۆ چارەسەی کێشەکانیان .