هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای عیراق په‌لاماری گۆڕه‌پانی مانگرتوانی شاری روومادی ده‌دات خۆپیشانده‌رانیش رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش باس له كوژران‌و برینداربوونی ده‌یان كه‌س ده‌كه‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، له‌به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانی سوپای عیراق گه‌مارۆی گۆڕه‌پانی مانگرتوانی روومادییان داوه‌و ته‌واوی هێڵو هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیان پچراندووه، دواتریش به‌چه‌كی قورس‌و سوك په‌لاماری خۆپیشاندهریانیانداوه به‌مه‌به‌ستی چۆڵكردنی گۆڕه‌پانه‌كه.
له‌به‌رانبه‌ردا خۆپیشانده‌ران رووبه‌رووی هێزه‌كانی سوپابوونهوه، به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌و پێكدادانه‌دا ژماره‌یه‌ك كوژران‌و برینداربوون، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزی دۆخهكهوهئامارهكان.
هه‌روه‌ها له‌مزگه‌وته‌كانی روومادییه‌وه بانه‌گه‌وازی هاوڵاتیان كراوه تاوه‌كو به‌هانای خۆپیشانده‌ران ببنه‌وه.
هه‌روه‌ك له وێنه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك زۆر هاولاتی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بڵاووبوونهتهوه.
ئه‌مه‌و زیاتر له ساڵێكه شه‌ش پارێزگا سوننه مه‌زهه‌به‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی عێراق دژ به سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی حكومه‌تی عێراق خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه‌و چه‌ند داواكارییه‌كیان خستووته به‌رده‌م حكومه‌ت، لای خۆیه‌وه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌فته‌ی رابردوو ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌ی بۆ كۆتاییهێنان به‌خۆپیشاندانه‌كان دیارییكردو رایگه‌یاند: به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌شماڵه‌كانیان به‌سه‌ردا دهسووت