دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری ئیسپانی خۆرخی گۆتۆر بلاس بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد بۆ ئەوەی لە ریزی یانەكە لە خولی عێراق و جامی یەكێتی ئاسیا یاری بكات.
خۆرخی گۆتۆر لە دایكبووی ساڵی 1987 لە شاری زارگۆسە لە دایكبووە و درێژی 187سم و لە هێڵی بەرگری یاری دەكات.
ئەم یاریزانە لە ریزی یانەكانی (ریال زارگۆسە B، ریال زارگۆسە، ئیسپانیۆڵ B، ریال مۆرسیا، خیتافی B، ئەتلەتیكۆ بالارێس، جۆیجلیۆ، ساردینیا) یاری كردووە، كە دواین یاری لە ریزی خولی پلە دووەی ئیسپانیا لە ریزی ساردینیا بوو.
جێگەی باسە ئەمە سێیەم یاریزانی پیشەگەر دوای هەردوو یاریزانی سووری بورهان صهیۆنی و نەدیم سەباغ.