خورماڵ: كرێكارێك گیان لەدەست دەدات
30/12/2013 نوسەر: bzavpress

خورماڵ: كرێكارێك گیان لەدەست دەدات


مه‌رگی كرێكاران و بریندار بوونیان به‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌و رمانی ته‌لارو و ته‌پینی سه‌قف و رووخانی دیواره‌كان خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ رووداوی رۆژانه‌.

 ئەمرۆ  دوشه‌ممه‌ بەرواری 30-12-2013 كرێكارێك بەناوی( د.ح) خەڵكی تەوێڵە و دانیشتوی هەڵەبجەی تازە لەكاتی كاركردنیدا لەبینای قوتابخانەی ئەحمەدئاوا كەوتە خوارەوەو گیانی لەدەست دا سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەی خورماڵ ئه‌وه‌ی‌ دووپات كرده‌وه‌
 بۆ ( بزاڤ پرێس ) كه‌ سەرلەبەیانی ئەمرۆ ئەوكرێكارە لەشوێنی ئیش كردنی خۆی لە گوندی ئەحمەد ئاوا كەوتوەتە خوارەوەو تا گەیەنرایە نەخۆشخانەی علی شیعە لەخورماڵ گیانی لەدەست دا