31/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پێنج رێگا بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ
له‌نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌دا كه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامدراوه، پزیشكێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی (هۆڵی ئه‌ندرۆسن) پێنج رێگای ئاشكراكردوه بۆ خۆپاراستن له‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، ئه‌وانیش:
١- پێكه‌نین: پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر‌و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ كه له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه پێكه‌نین...
یه‌كێكه له كاریگه‌ترین چه‌كه‌كان دژی توشبون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، به‌و پێیه‌ی ١٥ خوله‌ك پێكه‌نین هاوتای ٣٠ خوله‌ك وه‌رزشكردنه به به‌رده‌وامی.
٢- وه‌رزشكردن: وه‌رزشكردن یه‌كێكه له هۆكاره‌كان بۆ دوربون له‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ به‌تایبه‌تی وه‌رزشی رۆیشتن به پێ، هه‌ربۆیه پزیشكان هۆشیاریده‌ده‌ن كه رۆژانه بۆماوه‌ی ٢٠ بۆ ٣٠خوله‌ك به پێ هاتوچۆ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، به‌وپێیه‌ی ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌سه‌ر مرۆڤ و هه‌روه‌ها رێژه‌ی كۆڵسترِۆڵ له له‌شدا هاوسه‌نگ ده‌كات.
٣- یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی دوربون له‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ پارێزگاریكردنه له بونی له‌ش ولارێكی رێك و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وریان تێدایه و ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌وی.
٤- خه‌وتنی ته‌ندروست: خه‌وتنی ته‌ندروست ده‌بێته هۆی دوربون له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ به‌و پێیه‌ی خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست په‌ستانی خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات و ئه‌ندامه‌كانی تری له‌شی مرۆڤ چالاك ده‌كات.
٥- یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كان پارێزگاریكردنه له قه‌باره‌ی كه‌مه‌ری له‌شی مرۆڤ كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك بمێنێته‌وه، به‌و هۆیه‌ی ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاره و به پێوه‌رێكی گرنگی به‌رزبونه‌وه‌ی شه‌كره و كۆرِسترۆڵ و په‌ستانی خوێن داده‌نرێت.