22/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی گۆڵ له‌هه‌موان ده‌كات
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست بردن بۆ كاری ساخته‌كاری ، په‌رله‌مانتارێكی ئۆپۆزسیۆن له وتارێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردۆته‌وه به ناونیشانی "پارتی گۆڵ له هه‌موان ده‌كات" ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات پارتی به‌مسۆگه‌ری 11كورسی كۆتای هه‌یه، ئه‌م كۆتایانه كه گوایه نوێنه‌رایه‌تی كه‌مایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی 2خولی په‌رله‌مانیدا بچوكترین ده‌نگ و هه‌ست و ورته‌یان لێوه نه‌هاتووه بۆ به‌رگری لهبهرژهوهندیهكانی نه‌ته‌وه‌كانیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ئه‌مان له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نها یه‌ك شتیان به‌باشی راڤه كردوه ئه‌ویش ده‌ست هه‌ڵبڕینه بۆ هه‌موو بڕیار‌و ویستێكی پارتی، ئه‌و كۆتایانه بگره له‌هه‌ندێ پارتیش پارتی تر بوون له‌په‌سه‌ند كردن و گوێڕایه‌ڵی ره‌ها بۆ سه‌رجه‌م به‌رنامه‌ی ئه‌و حیزبه.
وه‌باس له‌وه‌ش ده‌كات كه "له‌ئێستاوه ئاماده‌سازی ده‌كرێت به‌شێك له‌ده‌نگه فه‌له بێ دایك‌و باوكه‌كان بدرێن به‌چه‌ند كهسو حیزبێكی لایه‌نگری پارتی، ئیتر به‌ناوی سه‌ربه‌خۆوه بێت یا حیزبی ته‌مام عه‌یاری وابه‌سته. له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌نگه فه‌لانه به‌شی 4 كورسی بكه‌ن بۆ ئه‌و لایه‌نانه. كه‌واته لێره‌دا پارتی 15 كورسی مسۆگه‌ری خۆی هه‌یه به‌تۆماری خه‌ڵكی تره‌وه. واته موڵكی سافی خۆیهتیو تۆماركراوه به‌ناوی خه‌ڵكی تره‌وه".
س.ع
بۆخۆێندنهوهی ته‌واوی ووتاوهكه سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه
www.facebook.com/pages/Adnan-Osman/258280070944071