22/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌لا به‌ختیار "له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها عه‌ره‌ب ناژی"
وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌یه‌كدا به‌ره‌و مه‌غریب به‌ڕێكه‌وت، سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ش ده‌ڵێت: تێبینییان له‌سه‌ر ناوی ئه‌و كۆنگره‌یه هه‌یه، ده‌بێت ناوه‌كه‌ی بگۆڕدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها عه‌ره‌ب به‌شداری تێدا ناكات.
به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ 21/6/2013، وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانییهوهو به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی هێزه دیموكرات‌و سۆسیال دیموكراته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ره‌و ریباگ-ی پایته‌ختی مه‌غریب به‌ڕێكه‌وتن.
كۆنگره‌كه، كه سبه‌ی 23/6، به به‌شداری سه‌رجه‌م حزب و پارته دیموكرات‌و سۆسیال دیموكراته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهڕێوهدهچێتو به‌رنامه‌كانی تائێواره‌ی 25/6/2013 ده‌خایه‌نێت، تیایدا گفتوگۆ‌و بیروڕاگۆڕینه‌وه، سه‌باره‌ت بهپرنسیپهكانی مونهتهداكه ده‌كرێت، كه له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار-ه‌وه نوسراوه‌و داڕێژراوه.
له‌لێدوانێكیشدا، مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتیی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر ئه‌و پرنسیپانه‌ی كه بۆ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستن، كه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه نوسراوه‌و داڕێژراوه، راشیگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی، له‌كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا كه له‌قاهیره به‌ڕێوه‌چوو، تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو كه ئه‌م كۆنگره‌یه، ناوده‌نرێت كۆنگره‌ی حزبه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئێمه نوسیومانه، به‌ناوی حزبه دیموكرات و سۆسیال دیموكراته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست-ه‌وه، نوسیومانه، بۆیه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌وه ده‌خه‌ینه‌وه روو، كه ده‌بێت كۆنگره‌كه ناوی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌بێت، چونكه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ته‌نیا هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ناژی، به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌ی تورك، كورد، فارس، چه‌ركه‌س، ئه‌مازیغی، قیبتی و مه‌سیحییه‌كان و كۆمه‌ڵێك گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی تریش هه‌ن، بۆیه هه‌قه ناوی ئه‌م ناوه‌نده سیاسییه نوێیه، كه بناغه‌كه‌ی داده‌نرێت، ناوێكی مۆدێرن‌و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كاندا.
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتیی، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر زانیمان گوێمان لێدهگیرێتو ناوێك ده‌دۆزرێته‌وه، كه هه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌م ته‌واوی وڵاتان‌و گه‌لانی رۆژهه‌ڵات بگرێته‌وه، ئه‌وا بێگومان له‌م ناوه‌نده سیاسییه‌دا به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌گه‌رنا سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌م ناوه‌نده عه‌ره‌بی بێت، ئه‌وا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دهدهكهین و بیر له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه، كه چ بڕیارێك پێویسته! ئایا له‌ناو ناوه‌نده‌كه‌دا بمێنینه‌وه؟ یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه هاوكاریان بكه‌ین و ئاواتی سه‌ركه‌وتنیش بۆ هه‌ر هێزێكی دیموكرات‌و سۆسیال دیموكرات ده‌خوازین، كه له‌ناو عه‌ره‌ب، تورك، یا فارس-دا بن.
چونكه ئێمه عه‌ره‌ب نین‌و له‌ناو وڵاتێكی عه‌ره‌بیشدا نین، به‌ڵكو كوردین و له‌وڵاتی كوردستانیشین. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نامانه‌وێت رێگه‌یه‌ك بگرینه به‌ر، كه به‌ته‌واوی رێگه له‌گه‌لانی تریش دابخات، كه له‌ناوه‌ندێكی ئاوادا ئیشبكه‌ن، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت له‌ناوه‌ندێكی ئاوادا، ده‌رگاكان بكه‌ینه‌وه بۆ نوێنه‌ری حزب‌و گه‌لانی دیكه.
وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، پێكهاتووه له دكتۆره جوان ئیحسان، ئه‌ندامی سهركردایهتیو عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و زانا بێستون له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
س.ع