01/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئۆباڵی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پارتی
سێ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێ و تا ئێستا ئاسۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه، یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئۆباڵی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌فین مه‌لا قه‌ره له‌شاری هه‌ولێر هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌گێڕێته‌وه. ئەو بۆ ئانادۆڵو گوتی "پێمان خۆش بوو دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موو لایه‌نێك به‌پێی رێژه‌ی كورسی په‌رله‌مان به‌شداری له حكومه‌ت بكردایه، ئێستاش کە پێكهێنانی حكومه‌ت دوا كه‌وتوه، ئێمه هۆكار نین به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و لایه‌نه‌یه كه به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌می گرتۆته ئه‌ستۆ."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتیشی "له قۆناغی ئێستا نابێ چیتر پاساو بهێنرێته‌وه، بۆیه پێویسته لایه‌نی براوه‌ی یه‌كه‌م كاره‌كان به‌باشی ئه‌نجام بدا، ئه‌گه‌ر دواش بكه‌وێ هه‌ڵوێستمان ده‌بێ."
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئارێز عه‌بدوڵا هۆكاری دواخستنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی بۆ لایه‌نی یه‌كه‌م گه‌ڕانده‌وه، كه پارتی دیموكراتی كوردستانه.
ئارێز بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "یه‌كێتی نیشتمانی به‌هیچ جۆرێ به‌شێك نیه له دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تر یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، با به‌بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێ‌بێنن."
ئەو بەرپرسەی یەکێتی هۆكاری دواكه‌وتنی كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت زیاتر بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه به‌پێی رێژه‌ی كورسی له هه‌رێمی كوردستان هیچ لایه‌نێك ناتوانێ به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنێ، هه‌روه‌ها له رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌زمونی حكومه‌تی بنكه‌فراوان نه‌بووه، بۆیه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه بۆ قۆناغی ئێستا سه‌خته، بێگومان له گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا به‌ش و به‌شكاری كاری كردۆته سه‌ر دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت.