01/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا به‌ره‌و داڕوخان ده‌چێت
داری شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا له‌گڵ و خاكێكی مادیدا گه‌شه‌ی كردووه و یه‌كه‌م به‌روبومی ئه‌رێنیی، بریتی یه له‌پێشكه‌وتنی زانسته سروشتییه‌كان و داهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا كه‌پێشتر مرۆڤایه‌تی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌نه‌بینیوه، به‌ڵام به‌روبومه ڤاراوییه‌كه‌ی بریتیی یه له‌و تیاچونه كوشنده‌یه‌ی كه‌نه‌وه‌كانی شارستانییه‌تی مادی هه‌وڵ ده‌ده‌ن لێی هه‌ڵبێن. دوای ئه‌و هه‌موو به‌روبمه ئه‌رێنییه‌كان ده‌سته‌وه‌ستان بوون له‌به‌دیهێنانی حه‌زو خولیاكانیان. ژیری په‌ره‌ی سه‌ندو گه‌وره بوو، له‌سه‌ر حیسابی رۆح و گیان ، ئه‌ویش هاته‌وه یه‌ك سیس و لاواز بوو ، كاتێك شارستانییه‌تی ماددی ده‌سته‌و وه‌ستان بوو ، له‌به‌ده‌ست هێنانی تامه‌زرۆی و حه‌زو خولیا‌و خواسته‌كانیان.
له‌ڕۆژگاری ئه‌مرۆدا ده‌نگه‌كان ، لێره‌و له‌وێ به‌رز ده‌بنه‌وه‌و وریای ده‌ده‌ن به‌خراپی چاره‌نوسی مرۆڤایه‌تی له‌سایه‌ی شارستانییه‌تییه‌كدا، كه‌خاڵییه له‌ئیمان ، هه‌روه‌ك چۆن له‌گیانی مرۆڤایه‌تیش خاڵییه. ئه‌ویش شارستانییه‌تی رۆژئاوایه، كه ئێمه وته‌و قسه‌ی هه‌ندێك له دیار و بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوف و ناودارانی ڕۆژئاوا باس ئه‌كه‌ین ، كه باس له‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م شارستانیه‌ته‌ی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن كه‌مرۆڤایه‌تی بۆ كه‌ناری ئاوابوون ئه‌ڕوات
(ئه‌لیكسیس كاریك ) له‌كتێبی مرۆڤ ئه‌و نادیاره‌یه‌دائیدانه‌ی شارستانییه‌تی مادی ده‌كات وای ده‌بینێت، كه‌ئه‌م شارستانییه‌ته له‌دایك بوی خه‌یاڵ ئامێزی دۆزینه‌وه‌ی زانستییه‌كان و حه‌زو ئاره‌زوو خه‌یاڵپڵاوی خه‌ڵكه ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره و پێشكه‌وتنه فراوانه‌ی له‌زانستی بێگانه‌كان به‌ده‌ستی هێناوه ، مرۆڤایه‌تی هیچی لێ نه‌چنیوه‌ته‌وه جگه له‌دڵه‌ڕاوكێو خه‌م و په‌ژاره نه‌بێت، ناوبراو ده‌ڵێت له‌ڕاستیدا ژیاره‌كه‌مان وه‌ك ژیاره‌كانی پێشووو بارودۆخێكی دیاریكراوی بۆ ژیان هێناوه‌ته ئاراوه، وایكردوه ژیان خۆی له‌خۆیدا ئه‌سته‌م بێت ، به‌چه‌ند هۆكارێك كه‌تا ئێستا ته‌موموژاوییه، دڵه ڕاوكێ‌و په‌ژاره كه‌دانیشتوانی شاره هاوچه‌رخه‌كان پێوه‌ی ده‌تلێنه‌وه، ده‌رئه‌نجامی سیسته‌مه سیاسی و ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیانه ، پرسیار ده‌كات سه‌باره‌ت به‌كه‌ڵك و سودی شارستانییه‌ك ، كه‌جگه له‌چه‌رمه‌سه‌ری و داڕوخانی ڕه‌وشت هیچی تری فه‌راهه‌م نه‌هێنابێت، ده‌ڵێت حه‌سانه‌وه‌و به‌رزی و جوانی ، هۆكاره‌كانی ئاڵۆزبونی شارستانییه‌كه‌مان كه‌ڵكی چییه؟كاتێك لاوازیمان ڕێگریمان لێده‌كات له‌په‌نابردن بۆ له‌وانه‌ی سودیان بۆمان هه‌یه؟
( مسته‌ر داڵاس) وه‌زیری پێشوتری ده‌ه‌ره‌وی ویلایه‌ته یه‌گرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌كتێبه‌كه‌یدا جه‌نگ یان ئاشتی ئاماژه‌ی به‌كه‌م و كورتی و ناته‌واوییه‌كانی شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا كردوه و ده‌ڵێت لێره‌دا شتێك هه‌یه له‌نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا به‌شێوازێكی هه‌ڵه ده‌ڕوات ، گه‌ر وانه‌بوایه، نه‌ده‌كه‌وتینه نێو ئه‌م شڵۆقی و ئه‌م باره درونیییه‌وه، ئه‌و وای ده‌بینێت ، كه‌پێشكه‌وتنی مادی و زێده‌ڕۆی و له‌پیاهه‌ڵدانی به‌خششه‌كانی شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی مایه‌پوچی گیانییه، كه‌نه‌وه‌كانی ئه‌م شارستانییه‌تییه پێوه ده‌ناڵێنن ، ده‌ڵێت هه‌روه‌ها ده‌توانین به ڕاشكاوییه‌وه بدوێین سه‌باره‌ت به‌و پێشكه‌وتنه مادییه‌ی كه‌به‌دیمان هێناوه له‌گه‌ڵ جوانی به‌رهه‌م و به‌كۆمه‌ڵ و ژماره‌ی ئۆتۆمبێل و ئامێری ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆن كه تاكه‌كانی گه‌له‌كه‌مان هه‌یانه ، به‌ڵام زیاده ڕۆیی له‌پیاهه‌ڵدانی مادییه‌تیدا بیرۆكه‌یه‌ك ده‌به‌خشێت ، كه‌ئێمه له‌بواری رۆحی و گیانیدا مایه پوچ بوینه، وای ده‌بینێت كه‌شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا دره‌وشانه‌وه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه و هیچی پێ نه‌ماوه كه‌به‌جیهانی بگه‌یه‌نێت، به‌دوای ده‌روازه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت تا له‌ملی شوشه‌كه‌وه بێته ده‌ره‌وه ، ده‌ڵێت هیچ سودێك نییه له‌دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌مریكای تری ده‌نگ به‌رز مه‌گه‌ر كاتێك شتێكمان لابێت بێت‌و بیڵێین سه‌ره‌نجڕاكێشتر بێت له‌وانه‌ی تا ئێستا وتراون .
( برتراند راسل ) ڕاێده‌گه‌یه‌نێت شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا ناچاره پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی مرۆڤایه‌تی چوڵ بكات ، ئه‌مه‌ش كۆتای ده‌سه‌لاتی پیاوی سپییه ( نوێنه‌ری شارستانییه‌تی رۆژئاوا) له‌سه‌ر چاره‌نوسی مرۆڤایه‌تی ، ده‌ڵێت : ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو كه‌پیاوی سپی رابه‌رایه‌تی بكات مانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌روه‌ریییه بۆ هه‌تا هه‌تای یاسایه‌ك نییه له‌یاساكانی سروشت، پێم وایه كه پیاوی سپی له‌ڕۆژانێكی تری واناگات، وه‌ك ئه‌و ڕۆژانه‌ی له‌ماوه‌ی چوار سه‌رده‌دا پێی گه‌شتبوو، پیاوی سپیش ته‌نها هێمایه‌كه بۆ شارستنییه‌تی ڕۆژئاوا، كه‌ئاوابونی ئه‌ستێره‌كه‌ی به‌ده‌ركه‌وتووه (راسل ) له‌باره‌ی مه‌ینه‌تییه‌كانی ئاده‌میزاده‌وه له‌سایه‌ی شارستانییه‌تی ڕۆژئاوادا ده‌دوێت و ده‌لێت: ئاژه‌ڵانی جیهانه‌كه‌مان له‌نێو خۆشی‌و شادی‌دا نوقم بون، له‌كاتێكدا مرۆڤه‌كان شایسته ترن له‌ئاژه‌ڵان به‌م فه‌رو به‌خته‌وه‌رییه‌وه، به‌ڵام له‌جیهانی نوێ‌دا بێبه‌شن، له‌فه‌ڕوو به‌خششه‌كان، ئه‌مڕۆش به‌ده‌ستهێنانی فه‌ڕوو به‌خته‌وه‌ری ئه‌سته‌مه.
(ده‌نیس دۆرگمۆن ) كه‌له‌به‌رگریكاره تونده‌كانی كه‌سایه‌تی ئه‌وروپییه، له گه‌شبینه توندڕه‌وه‌كانه سه‌باره‌ت به‌به‌رده‌وامی شارستانێتی ڕۆژئاوا بۆ هه‌تا هه‌تای، نیگه‌رانه له‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ڕوخانی شارستانییه‌ته‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نن، پێی وایه سه‌ده‌ی بیست، مه‌شخه‌ڵانی شارستانییه‌تی ڕۆژئاوای بینیوه،كه‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌موو گۆی زه‌وی گرتوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیداخراپی و به‌رهه‌مه‌كانی و به‌ده‌گمه‌ن به‌هاكانی له‌خۆگرتووه، به‌رده‌وام شته بێ كه‌ڵكه‌كانی هه‌ڵگرتووه،له‌هه‌مانكاتدا ناوبراو بینی ئه‌وانه‌ی باسی ڕوخانی شارستانێتی ڕۆژئاوائه‌كه‌ن و پێشبینی ئه‌كه‌ن، ژماره‌یان به‌رده‌وام له‌زیادبوونه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه زۆربه‌ی پێشبینیكه‌ره‌كانی ئه‌وروپین، ئه‌وانه‌ی له‌بری له‌بری ئه‌وه‌ی به‌سه‌رسوڕمانه‌وه باسی بڵاوبونه‌وه‌ی بلیمه‌تی ئه‌وروپای بكه‌ن له‌هه‌موو جیهاندا و له‌گرنگی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م بلیمه‌تییه خه‌ڵك ئاگاداربكه‌نه‌وه، قسه‌كردنییان سه‌باره‌ت به‌ئاوابونی شارستانییه‌تی ئه‌وروپا پێ باشتربووه،
شاعیری فه‌ره‌نسیش(پوڵڤالێری) كه‌كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وته‌كانی هزری ئه‌وروپی هه‌یه، دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ساڵی 1919 به‌ده‌سته‌واژه به‌ناوبانگه‌كه‌ی هاواری كرد، له‌شارستانییه‌ته‌كانی تره‌وه ،ئێستا ده‌زانین كه ئێمه‌مردوین، زیاتر له‌سه‌ری ده‌ڕوات و ده‌ڵێت( بائێستا دركی پێ بكه‌ین كه‌كه‌نده‌ڵانی مێژوو له‌به‌رفراوانیدایه، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك هه‌موو جیهان بگرێته خۆ،ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین له‌شارستانییه‌كه‌دا، ئه‌وه‌نده لاوازی و پوچی هه‌یه ، له‌ژیانی تاكه‌كاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه
(فوڵتی ) یه‌ێكه له‌پیاوانی هزری ئه‌وروپی، له‌دوای خۆیه‌وه تێڕامانی زۆری به‌جێهێڵاوه له‌باره‌ی چاره‌نوسی شارستاننیچَتی ڕۆَژئاوا، بۆچونه‌كانی ئه‌میش له‌گه‌ڵبۆچونی (ڤالیری)یه‌ك ده‌گرێته‌وه و ده‌ڵێت" ئایا ئه‌و داهێنانه جوانانه چی لێهات كه‌ده‌ستی مرۆڤایه‌تیبه‌دییان هێنا؟ كوا شوره‌كانی نه‌ینه‌وا،دیواره‌كانی بابل، كۆشكه‌كنانی برسیبولیس؟ جێی نێگه‌رانییه ، من سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌م كردووه كه‌جێی نمایشی هه‌موو ئه‌و شته به‌رخ و جوانانه‌ی بوو، جگه له‌تیاچوون و فه‌وتان هیچی ترم نه‌بینی، نازانم ،له‌وانه‌یه گه‌شتیارێكی وه‌ك من له‌داهاتودا خۆی ببینێته‌وه لای سین و تایمز، دا‌نیشێت و بگری به‌سه‌ر پاشماوه پرش و بڵاوه‌كانی شارستانێتییه گه‌وره‌كه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ئه‌م ڕوبارانه.
فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی(هیگڵ) له‌مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوای نوێ‌دا زۆركه‌س شوێن كه‌وتوی بوون،خاوه‌نی ئه‌م بیرۆكه‌یه یه كه‌ده‌ڵێت: هه‌موو گه‌لێك تاكێكه له‌كاروانی مێژوودا" دواتر ملكه‌چه وه‌ك هه‌موو تاكێك بۆ یاساكانی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندن، دواتر ڕوخانێكی مسۆگه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (هێگڵ)له‌هه‌مانكاتدا وای بۆده‌چوو كه‌شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا بریتییه له‌لوتكه‌ی مێژوو، كه‌هیچ لوتكه‌یه‌كی تری له‌دواوه نییه، گه‌ر هه‌وڵمان تێۆره مشتومڕئامێزه‌كه‌ی له‌به‌دوایه‌كداهاتنی شارستانییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین، د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌وانه كوتاییان هاتووه له‌ژێر فشاری یاسا مسۆگه‌ره‌كاندا، یان كۆتاییان دێت، له‌نێویاندا شارستانییه‌تی ئه‌وروپای هاوچه‌رخ .
كۆڵن وڵسۆن) له‌كتێبه‌كه‌یدا ( ڕوخانی شارستانییه‌ت) كه‌كتێبێكی بوێرانه‌یه‌و له‌بواری ڕه‌خنه‌گرتن له‌شارستانییه‌تی ڕۆژئاوا،تێیدا له‌مه‌به‌سته‌كه‌ی ده‌دوێت و واده‌رده‌كه‌وێت كه‌مه‌به‌ست له‌م كتێبه ئه‌وه‌یه،ده‌مه‌وێت شتێك بلێم سه‌باره‌ت به‌پێویستی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ئاینێكی نوێ"ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی كه كڵێسا په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو ئه‌و كێشانه‌وه له‌ده‌ستداوه، كه‌له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕوبه‌ڕووی بونه‌ته‌وه، (وڵسۆن) پێی وایه هه‌ر شارستانییه‌تێك ڕۆژێك له‌ڕۆژان ده‌گاته ساته‌وه‌ختی قه‌یران ، شارستانییه‌تی ڕۆژئاواش گه‌یشتۆته ئه‌م ساته وه‌خته ، ئه‌م قه‌یرانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچون،یان به‌رزبونه‌وه بۆ شێوازێكی پایه‌دارتر ده‌كات، وه‌ك زانراوه تا ئێَستا هیچ شارستانییه‌تێك نییه توشی ئه‌و ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یه بوبێته‌وه و شكستی نه‌هێنابێت
فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (جۆن دیڤی) ده‌ڵێت: شارستانییه‌ك كه‌بوار به زانست بدا به روخانی ئه‌و به‌هایانه‌ی له‌سه‌ری ڕاهاتوون و متمانه به‌توانای ئه‌و زانسته ناكرێت كه‌بتوانێت كۆمه‌ڵه به‌هایه‌كی نوێ بهێنێته دی، ئه‌و شارستانییه‌ته‌خۆی خۆی له‌ناو ده‌بات.
(ڕینیه دۆبۆ) كتێبێكی ده‌ركرد به‌ناونیشانی (مرۆڤایه‌تی مرۆڤ) دۆبۆ له كتێبه‌كه‌یدا توندترین ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی شارستانێتی ڕۆژئاوا ده‌كات و هێرشی سه‌خت ئه‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵگا مادییه‌كه‌ی، كه دڵه ڕاوكێی به‌سه‌ردا زاڵه، نێگه‌رانه له‌به‌كۆیله‌كردنی مرۆڤ بۆ ته‌كنه‌لۆجیا، ئامێر بوه‌ته خوایه‌كی په‌رستراو له‌كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاواییه‌كاندا،مرۆڤ مرۆڤایه‌تی له‌ده‌ستداوه‌و فیتره‌تی وشك بوه‌ته‌وه ، ژینگه پیس بوه‌و سروشت وێران بووه، شڵژانی ه‌رونی و مێشكی به‌سه‌ردا زاڵ بووه، دوای ئه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕو لایه‌نی گیانی له‌ده‌ستدا
مێژوونوسی به‌ناوبانگ(جیبۆن) كه به‌پێشڕه‌وی لێكۆلینه‌وه‌ی مێژووی نوێ داده‌نرێت، نزیكه‌ی دووسه‌د ساڵه پێشبینی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شارستانێتی ئه‌وروپای كردووه،
(الدوس هیكسلی) پێیوایه مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا شتومه‌ك به‌كارناهێنرێت، به‌ڵكو شته‌كان ئه‌و به‌كاردێنن، بۆته كۆیله‌ی كاره‌كانی، به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی خلۆربۆته‌وه، له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی دڵه ڕاوكێدا ده‌ژی، له‌ڕۆمانێكدا به‌ناوی (ئه‌و پردانه‌ی له‌ڕێگای ڕوخاندا) له‌سه‌ر زمانی یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تییه‌كانی رۆمانه‌كه‌دا، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌هێنێته‌وه،، له‌ئامانمدایه هۆشیارییه‌كی دژه‌شارستانێتی تۆقێنه پێكبهێنم، ده‌مه‌وێت بیسوتێنم و له‌ناوی ببه‌م.
(فیلا سبازا) ده‌ڵَێت، هه‌موو دۆزینه‌وه سه‌رسوڕهێنه‌كانی ڕۆژئاوا شایسته‌ی ڕژانی تنۆكی فرمێسك و دروستكردنی خه‌نده‌یه‌كیش نییه، كه‌س له‌نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌لاِت شایسته‌ترنین، كه‌پاپه‌ندن به‌ڕۆشنبیری ئیسلامی و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ن، به‌دانانی سنورێكی كۆتای بۆ تێچونی ڕۆژئاوی شووم، كه‌مرۆڤایه‌تی ڕاده‌كێشێت به‌ره‌و نشێوی ته‌نهای و ده‌سته‌به‌ڕاگرتنی ماددیی،
(ڕۆبه‌رت هی) مامۆستای مێژوو له‌زانكۆی (ماركیت) له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت" ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ساڵی 1981 ز به‌ئئه‌نندازه‌یه‌ك لێك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه كه‌به‌رگه ناگرێت، ئێمه زۆر پێویستمان به‌هه‌ستكردن به‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه،ئاسانه تێبگه‌ین، ئه‌مریكا گیانه‌كانی وون بووه، له‌وێدا تاك به‌هیچ شتێكه‌وه په‌یوه‌ست نییه ، به‌دوای ناسنامه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت، له‌كاردا، له‌پیشه‌و پێشكه‌وتنی ئابوری‌دا، به‌دوای هێمایه‌ككا ده‌گه‌ڕێت جیای بكاته‌وه و پێی بڵێت كه كێییه،؟؟
قه‌شه‌ی ناسراو(جیری فالویل) له‌كتێبێكی به‌ناوبانگیدا به‌ناونیشانی) ئه‌مریكا گوی‌چ بگره ده‌ڵێت ئاماری تۆقێنه‌رم لایه سه‌باره‌ت به‌ڕودانی ته‌ڵاق و تێكدانی خێزان و له‌باربردن و تاوانی هه‌رزه‌كاران و به‌ره‌ڵایی و سێكسی و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بینم، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ئاماره‌كان تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مریكا پێویستییه‌كی خێرای به‌ڕزگاركردنی گیان و ڕه‌وشته.
سه‌رۆكی یه‌كێك له‌شاره‌وانیه‌كانی (كلیفلند)ی ئه‌مریكای ، به‌سوكایه‌تییه‌وه ده‌ڵێت: گه‌ر هۆشیار نه‌بین ، ئه‌وا مێژوو وه‌بیرمان دینێته‌وه، گوایه ئێمه ئه‌و نه‌وه‌یه بوین، كه‌مرۆڤمان به‌رزكرده‌وه بو سه‌رمانگ، له‌كاتێكدا مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌ویدا تا ئه‌ژنۆی له‌نێو قوڕ و لیته‌و پیسایدا چه‌قیوه.