02/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
برينداره‌كه‌ى قەزای سەیدساق گيانى له‌ده‌ستدا
سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دانیشتوانی قه‌زای سه‌یدسادق، دژی نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و که‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ئیداری قه‌زاكه خۆپیشاندانیان بۆ به‌رده‌م بینای قایمقامیه‌تی قه‌زاکه ئه‌نجامدا، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوباره خۆپیشاندان كرایه‌وه و به‌هۆی بردنی هێزی ئه‌منی زۆر و چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان دۆخه‌كه ئاڵۆزی به‌خۆوه بینی و برینداریشی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
لە ئاکامی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە گەنجێک کوژرا.ئه‌و گەنجەکە ناوی (بڕیار حەسەن)ە و دانیشتوانی گوندی (ناوگردان)ی سەربەو قەزایەیە و لەدایکبوی ساڵی (1987)ە.