02/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ساڵانه له جیهاندا دوو ملیۆن و نیو مرۆڤ به‌هۆی كاریگه‌ری خراپی مه‌شروباتی ئه‌لكۆڵی ده‌مرن
به‌گوێره‌ی لێكۆڵیبنه‌وه‌یه‌كی تازه ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ی مه‌شروباتی ئه‌ڵكۆڵی له رِوی ته‌ندروستیه‌وه زیانیان له هیرۆیین و كۆكایین زیاتره بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ. كۆمه‌ڵێك زانای به‌ریتانیایی ئاشكرایانكردووه كه به‌كارهێنانی خواردنه‌وه ئه‌لكۆلیه‌كان زیانێكی .
له رِاده به‌ده‌ریان هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به رِاده‌یه‌ك كه زیانی خواردنه‌وه ئه‌ڵكۆڵیه‌كان له زیانی هیرۆیین و كۆكایین زیاتره بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و له رِیزبه‌ندی مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ خواردنه‌وه كهولیه‌كان له پله‌ی یه‌كه‌مدان.
جێی ئاماژه‌یه ساڵانه له جیهاندا خواردنه‌وه ی مه‌شروباتی ئه‌ڵكۆڵی ده‌بنه هۆی مردنی دوو ملیۆن و نیو كه‌س له ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌ویش له رِێگای توشبونی مرۆڤ به نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌رو دڵ و هه‌روه‌ها سه‌ره‌تان و رِوداوه‌كانی هاتوچۆ.