سزای بکوژی کوشتنی بەناهەق لە ڕۆژیی دواییدا!.
02/01/2014 نوسەر: bzavpress

سزای بکوژی کوشتنی بەناهەق لە ڕۆژیی دواییدا!.


پەیامێك بۆ پیاو کوژەکان!

لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا سات لەدوای سات هەواڵی جەرگ بڕو ، کوشتنی مرۆڤە بێ تاوانەکان دەبیستین بە ناهەقی بەگشتی و مسوڵمانانیش لەسەرانسەری جیهاندا بەتایبەتی، کە لە ئیسلامدا ، ئەرو کەعبەیەی کەچەندە پیرۆزەو بەقیبلەی مسوڵمانان ناسراوە، سوێند بەخوا ئەگەر بەرد بە بەردو ، دیواری کەعبە بڕوخێنرێت لای خوای گەورە زۆر ئەهوەن ترە لەڕشتنی خوێنی باوەڕدارێك بە ناهەق!.
سەبارەت بەو کەسانەی کەوا دەستیان دەچێتە خوێنی مسوڵمانانەوە بەناهەقی ئەگەر بەحەڵاڵی بزانێت و حەدی لەسەر جێ بەجێ نەکرێت و تەوبە نەکات لەسەری ئەوە ، پێنج سزای توندی خوا چاوەڕوانی دەکات لەڕۆژی دوایی دا، ئەگەر چی لە دوونیاشدا کابرای بکوژ ئیسراحەتی نامێنێت و شەوێك بە ئەمانەوە سەر ناخاتە سەر سەرین ، کۆتایی دوونیاشیان ڕوو ڕەشیەو شەرمەزاری قیامتیشن و سزایەکی بەئێش چاوەڕوانیان دەکات وەك خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت: (وَمَن يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُّتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا) (النساء:٩٣)
واتە" هه‌ر که‌سێک به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئیماندارێک بکوژێت (به‌حه‌لالی بزانێت)، ئه‌وه‌ تۆڵه‌ی ئه‌و که‌سه‌ دۆزه‌خه‌، نه‌مره‌ تیایدا، هه‌روه‌ها خوا لێی توڕه‌ بووه‌ و نه‌فرینی لێکردووه‌ و سزایه‌کی گه‌وره‌ و بێ سنووری بۆ ئاماده‌ کردووه‌. 
گەر دیقەتی ئایەتەکە بدەین بەجوانی سزاکانی بۆ دیاری کردووین!
١. (فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ) سزای ئەوکەسە دۆزەخە!، دەزانن دۆزەخ چی یە؟ ئەو سزایەی خوای گەورەیە کە ئاگرەکەی سێ هەزار ساڵ تاوداوەو بڵێسەی ئاگرەکەی ڕەش کردووە و هەفتا ئەوەندەی ئاگری دوونیا تاودراوەو ،سوتەمەنیەکەشی بەردی گۆگردو مرۆڤەکانە!.
٢. (خَالِدًا فِيهَا) بەنەمری تیایدا دەمێنێتەوە!، دەزانن نەمری واتە چی؟ واتای ئەوە دەگەیەنێت کەهەرگیز مردنی بەسەردا نایەت و سزاش بەردەوامە لەسەری و بەردەوام خوای گەورە پێستەکانیان دەگۆڕێت بۆ ئەوەی زیاتر سزایان بدات، کاتێك داوای ئەوە دەکەن لە فریشتەی دەرگاوانی دۆزەخ کە مالیکە ، داوایان بۆ بکات لەخوا بڕیاری لێخۆش بوونیان بۆ دەربکات، مالیکیش پاش هەشتا ساڵ وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێت: تیایدا دەمێننەوە!، هەرچەندە هاواریش بکەنە خوا سوودی نیە چونکە فریشتەکانی دۆزەخ گوێیان کەڕەو هیچ دەنگو ناڵەیەکتان نابیستن!.
٣. (وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ) خوای گەورە لێی توڕە بووە!،والله المستعان، دەزانن توڕەبوونی خوا واتای چی؟ سوێند بەخوا پەنجەکانم دەلەرزێت کە ئەم بابەتە دەنوسم، خوایە منی تاوانبار ناتوانم باس لەتوڕەبوونی تۆ بکەم کە چۆنە؟ بەس ئەوەندە دەڵێم: خوایە پەنات پێدەگرین لە توڕەبونت بەرامبەرمان!.
٤. (وَلَعَنَهُ) نەفرینی لێ کردووە، دەزانن نەفرین واتە چی؟ واتا دەری کردووە لەڕەحمەتی خۆیی و ڕەحمی پێ ناکات،دەزانن ڕەحمی خواش چەندە؟ لەفەرموودەدا هاتووە کەوا خوای گەورە سەد ڕەحمی هەیەو ناسراوە بە(الرحمن و الرحیم)، لەو سەد ڕەحمەی خوای گەورە تەنها یەك ڕەحمی دابەزیوەتە خوارەوە بۆ سەرزەوی کە (الرحمن) ی خوایەو دەوری هەموو دروستکراوانی خوای داوە بە باڵندەو ئاژەڵ و مرۆڤ و جنەکان لە باوەڕدارو بێباوەڕو دووڕوانیشدا ، وە باقی نەوەدو نۆ ڕەحمەکەی تری کە ناوی(الرحیم)ە تەنها بۆ رۆژی دوایی هەڵگرتوە کە تەنها شمولی یەك دروستکراوی دەکات کە ئەوانیش باوەڕدارانن، هەرکەسیش خوا دەری بکات لەڕەحمەتی خۆی لێی خۆش نابێت!. 
٥. (وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا)سزایه‌کی گه‌وره‌ و بێ سنووری بۆ ئاماده‌ کردووه‌، دەزانن سزای گەورەو بێ سنور یانی چی؟،واتە ئەو دۆزەخەی کەوا خۆرو مانگی تێدا جێ دەبێتەوەوکە خۆر یەك ملیۆن جار هێندەی زەوی یەو، زۆر لەوە زیاتریشی تێدا جێ دەبێتەوەو، سوێند بەخوا دانی بێباوەڕان هێندەی کێوی ئوحودە تیایداو ، دوو پشکەکەشی هێندەی یەك هێسترە خوا پەنامان بدات!.