02/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نوێترين زانيارى له‌باره‌ى خۆپيشاندانه‌كه‌ى شارى سه‌يد صادقه‌وه
نوێترين زانيارى له‌باره‌ى خۆپيشاندانه‌كه‌ى سه‌يدصادقه‌وه
سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له‌قه‌زاى سه‌يدصادق خۆپيشاندانى به‌شێك له‌هاوڵاتيان ده‌ستى پێكرد وتوندو تيژى لێكه‌وته‌وه، له‌و نێوه‌نده‌شدا گه‌نجێكى ئه‌و شاره گيانى له‌ده‌ست دا‌و به‌ده‌يان بريندارى لێكه‌وته‌وه، به‌پێى زانياريه‌كانى بزاڤيش هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگير كردن ده‌ستى پێكردووه وهێزه ئه‌منيه‌كانيش زياتر له20 كه‌سيان ده‌ستگير كردووه.
خۆپيشاندانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى وخراپى پرۆژه‌كانه‌وه بووه و خۆپيشانده‌رانيش داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى هه‌ريه‌كه له‌قايمقام وسه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌كه‌ن.
يه‌كێكى ديكه له‌داواكاريه‌كانى خۆپيشاندان ئه‌وه‌يه كه نه‌خرێنه سه‌ر پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه وله‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى بمێنێته‌وه، چونكه به‌بڕواى ئه‌وان پشتگوێ ده‌خرێن.
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ست بزاڤ كه‌وتووه خۆپيشانده‌ران هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر بيناى قايمقاميه‌تى ئه‌و قه‌زايه و به‌رده بارانيان كردووه، وهێزه ئه‌منييه‌كانيش به‌ته‌قه به‌رپه‌رچى خۆپيشانده‌رانيان داوه‌ته‌وه. وخۆپيشانده‌رانيش ته‌نكى به‌نزين ونه‌وتى بيناى قايمقامێتيه‌كه‌يان گڕ تێبه‌رداوه.
له‌باره‌ى خۆپيشاندانه‌كه‌شه‌وه قايمقامى سه‌يدصادقئه‌وه‌ى ڕاگه‌ياندووه: ئێمه داواى نوێنه‌رى خۆپيشانده‌ره‌كانمان كردووه به‌ڵام تا ئێستا نوێنه‌رمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه قسه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌ين، هه‌روه‌ها وتيشى: هيچ كێشه‌يه‌ك نييه قابيلى چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وان داواكارييان له‌هيچ لايه‌نێك نه‌كردووه.
ئه‌ركان حه‌سه‌ن قايمقامى سه‌يدصادق له‌بارى پڕؤژه‌كانيشه‌وه له‌لێدوانێكيدا بۆ ئێن ئاڕ تى ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو: پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆ سه‌يدصادق كراوه، به‌ڵام چه‌ند كێشه‌يه‌كى زه‌ويو زار هه‌يه وهيچ قايمقامێك ناتوانێت چاره‌سه‌رى بكات.
قايمقامى قه‌زاكه له‌كاتى ڕوداوه‌كه‌دا له‌ده‌روه‌ى سه‌يدصادق بووه‌و وله‌بارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شيه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه كرد :پله‌و پۆست له‌لاى من هيچ گرنگيه‌كى نييه و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ش ڕێ‌و شوێنى ئسوڵى هه‌يه، و پارێزگارى سلێمانى داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ئێمه بكه‌ن ئێمه ده‌ست له‌كار ده‌كێشينه‌وه. 23
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ڕاگه‌ياندووه: ماوه‌ى دوومانگه ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش به‌پارێزگارى سلێمانى كردووه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاكه‌ش ئه‌وه‌ى ڕاگه‌ياندووه: ئه‌گه‌ر منيان به‌دڵ نييه بامن لابده‌ن، له‌باره‌ى قايم قاميشه‌وه ووتى: خه‌ڵكى سه‌يدصادق پێى وايه كه‌ئه‌و خه‌مخۆرى شاره‌كه نييه چونكه خه‌ڵكى شاره كه‌نيه.
به‌پێى سه‌رچاوه‌يه‌ك كه‌نه‌يويست ناوى ئاشكرا بكرێت له‌ئێستادا هێزێك له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره كه هێنراوه‌ته ناوشاره‌كه‌وه‌وه‌و هه‌ڵمه‌تى گرتنيش به‌رده‌وامه.
به‌پێى ئامارێكى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌يدصادق 23 كه‌س بريدنداره‌و كه‌سێكيش به‌گولله‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان كوژراوه، ئه‌وگه‌نجه ناوى بڕيار حه‌سه‌نه‌و ده‌رچووى ساڵى 2011- 2012 ى په‌يمانگاى كۆمپيوته‌ره.