03/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رائول گۆنزالیس هۆشداری ده‌داته ریال مه‌درید
ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید و یاریزانی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری رائول گۆانزالیس ئاماده بوونی یانه‌ی شاهانه‌ی له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ری به‌هه‌ل زانی تاوه‌كو یارمه‌تیان بدات و باس له یاری داهاتووی یانه‌ی مه‌له‌كی كردووه له قۆناغی شانزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانی ئه‌وروپا رووبه‌رووی یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌وه .
رائول ده‌لێت : یاری نێوان ریال مه‌درید و شالكه له خولی یانه پاڵه‌وانی ئه‌وروپا یاریه‌كی تایبه‌ته بۆمن ، چونكه هاورێكانی پێشووم روبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه ، راسته ریال مه‌درید یانه‌یه‌كی به‌هێزه ، بهلاَم پێویسته ئاگاداری شالكه بێت چونكه یانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیه تا چركه ساتی كۆتایی ده‌جه‌نگن له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامێكی باش .
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و یانه‌ی ریال مه‌درید له‌وه‌ته‌ی ساڵی (2010)ئه‌و یانه‌یه‌ی جێهێشتووه ده‌لێت :من له مه‌دریدم ئه‌گه‌رچی كاتی یاریه‌كان جیاوازی هه‌یه ، بهلاَم هه‌وڵ ده‌ده‌م سه‌رجه‌م یاریه‌كانی ریال مه‌درید سه‌یر بكه‌م و به‌رده‌وام هانی ئه‌و یانه‌یه ده‌ده‌م .
له كۆتایی قسه‌كانی رائول ده‌لێت : ئێستا ریال مه‌درید به‌كاتێكی نایاب تێده‌په‌رێت ، له خولی یانه پاڵه‌وانی ئه‌وروپا له بار‌و دۆخێكی باش دان ، وه چانسیان هه‌یه بگه‌رێنه‌وه نێو ركابه‌ری كردن بۆبردنه‌وه‌ی نازناوی خولی لالیگای ئیسپانیا .