سەرۆکی کۆریای باکوور پیاوی دووەمی وڵات بەزیندوویی دەکاتە خواردنی سەگ
03/01/2014 نوسەر: bzavpress

سەرۆکی کۆریای باکوور پیاوی دووەمی وڵات بەزیندوویی دەکاتە خواردنی سەگ




رۆژنامەیەکی چینی بڵاویکردەوە، کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور، مێردی پورەکەی لەسەر شێوازی سەدەکانی ناوەڕاست لەناوبردووە، جلەکانی لەبەر داناوەو لەگەڵ ٥ کەسی تر کە ھەموویان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرابوو، لەناو قەفەسێکی ئاژەڵان دا بەند دەکرێن و کران بەخۆراکی سەگی برسی.
رۆژنامەی (wen wei po)ی چینی بڵاویکردەوە، ١٢٠ سەگ بۆ ماوەی ٣ رۆژ بەتەواوی برسی کراون، بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە دیمەنێکی خوێناوی دا پەلاماری سزا دراوەکان دەدەن و لەناویان دەبەن، ئەم جۆرە سزایەش پێی دەوترێت (سزایەکی خوێناوی بەسەگ).
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە، سەرۆکی کۆریای باکوور خۆی سەرپەرشتی لەسێدارەدانەکەی کردووەو خۆی و ٣٠٠ لە گەورە بەرپرسانی وڵات دیمەنی خوێناوی ھێرشی سەگەکانیان بینیوە، وەک ھۆشدارییەک بۆ ھەموو بەرپرسانی وڵات کە ھەر کەسێک دژی سەرۆک بووەستێتەوە ئەوە سزاکەیەتی.
مێردی پورەکەی سەرۆکی کۆریای باکوور کە پیاوی دووەمی وڵات بوو، لەگەڵ ٥ لە ھاوکارەکانی تۆمەتی خیانەتی گەورەی درایە پاڵ و لە دادگایەکی سەربازی دا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.