ژماره‌ی یه‌كه‌می گۆڤاری بزاڤ به‌كۆمه‌ڵێك دیدار‌و راپۆرتی پڕ زانیاری بڵاوكرایه‌وه‌و سبه‌ی ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
هه‌روه‌ك له‌پێشتردا به‌ڵێنمادابوو، ژماره‌ی یه‌كه‌می گۆڤاری بزاڤ كه گۆڤارێكی سیاسی شیكاریی سه‌ربه‌خۆیه، كه‌وته بازاڕه‌وه. له‌ژماره‌ی یه‌كه‌میدا، "بزاڤ "چه‌ندین دیمانه‌و راپۆرتی شیكاری‌و زانیاری بڵاوكراوه‌ته‌وه
له‌وانه: له‌كۆنگره‌ی یه‌كێتی موفاجه‌ئه رووئه‌دات، كۆسره‌ت ره‌سول ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه.
دڵشاد گه‌رمیانی: له‌دوای مام جه‌لاله‌وه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تێكچووه.
هیچ لایه‌نێك تاقه‌تی ئۆپۆزسیۆن بوونی نه‌ماوه.
مام جه‌لال له‌چاوپێكه‌وتنێكدا: سه‌دام حسێن دادوه‌ره نه‌ك دوژمن.
مه‌ولود باوه‌مراد: هه‌ر شكستێكی كورد له‌ئه‌ستۆی یه‌كێتی‌و پارتییه.
گۆڤاری بزاڤ گۆڤارێكی سیاسی شیكاری سه‌ربه‌خۆیه، هه‌موو "5"ی مانگێك ده‌رده‌چێت.
ستافەکەی پێك هاتووە..
خاوه‌ن ئیمتیازی "ماكوان كه‌ریم "
سه‌رنوسه‌ر "دلێر عه‌بدوڵڵا"
راوێژكاری یاسایی"محمد سالار(پاشا)
بەرێوبەری کارگێری"کاروان ڕەحمان"
دیزاینەر"توانا ئەحمەد"