04/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌زار هاوڵاتى فه‌ره‌نسا له ریزه‌کانى ئه‌لقاعیده‌دا شه‌ڕ ده‌که‌ن
ڕۆژنامه‌یه‌کى فه‌ڕه‌نسا له ڕاپۆرتێکدا ئاشکراى کرد که هه‌زار هاوڵاتى فه‌ره‌نسا له ڕیزى گرووپه ئيسلاميه‌كانى به‌رهه‌ڵستکارانى ده‌وڵه‌تى سوریا شه‌ڕ ده‌که‌ن.
به‌پێى هه‌واڵێکى ڕۆژنامه‌ى لیبراسیۆن چاپى فه‌ڕه‌نسا له ڕاپۆرتێکى دا به‌ناوى '' ژان پیێر پیران'' باس له به‌شدارى هه‌زار هاوڵاتى فه‌ره‌نسا ده‌کات له شه‌ڕى سوریادا .
'' ژان پیێر'' له‌م ڕاپۆرته که له‌ژێر ناوى "بانگهێشتى گه‌نجانى ئه‌وروپا بۆ سوریا" بڵاوى کردۆته‌وه ده‌نووسێت؛ دوا ئاماره‌کان ده‌ریده‌خات که نزیک هه‌زار هاوڵاتى فه‌ره‌نسا له نێوان ساڵى 2011 بۆ 2013 ڕوویان کردۆته سوریا و به‌شدارى گرووپه ئیسلامییه‌کان و به‌رهه‌ڵستکارانى ده‌وڵه‌تى سوریا بوونه و له ڕیزى ئه‌و گرووپانه‌دا شه‌ڕ ده‌که‌ن .
ئه‌م ئاماره نوێیه که خراوه‌ته ڕوو دژ به ئاماره پێشووهکانى وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نساى '' مانۆییل فاڵس'' ه که دانى نابوو به هه‌بوونى (400) هاوڵاتى فه‌ره‌نسا له ڕیزى گرووپه ئيسلاميه‌كانى سوریادان .
ناوبراو له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه به‌چه‌ندین شرۆڤه له‌باره‌ى هۆکارى ڕێژه‌ى زۆرى هاوڵاتیانى ئه‌وروپا له سوریا ده‌کات و هۆکاره‌که‌شى گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئاسانکارییهکانى ده‌وڵه‌تى تورکیا که تێپه‌ڕاندنى سنووره‌کانى له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار هاندانیان بۆ ڕۆیشتن به‌ره‌و سوریا .
هه‌روه‌ها نیگه‌رانى به‌رپرسانى به‌ریتانیا ده‌خاته ڕوو له‌مه‌ڕ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه بۆ به‌ریتانیا و ده‌شڵێت که ته‌نانه‌ت وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا دانى به‌وه‌دا ناوه که گه‌وره‌ترین کێشه‌ى فه‌ره‌نسا مه‌ترسى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌یه بۆ ناوخۆى وڵات .