04/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پێنج خواردنى زیانبه‌خش بۆ ته‌ندورستى مرۆڤ بناسه
١-خواردنه‌وه گازیه‌كان
خواردنه‌وه گازیه‌كان وه‌ك بیپسى و كۆكاكۆلا زیانی زۆری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ماده‌ی كافئین و شه‌كر و یه‌كه‌ی گه‌رمی زۆر‌و بونی ماده‌ی ...
فسفۆر، كه هۆكارێكه بۆ تێكدانی هاوسه‌نگی كالسیۆم له له‌شدا ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پوكانه‌وه‌ی ئێسك و توشبونی مرۆڤ به‌نه‌خۆشی شه‌كره.
٢- په‌تاته‌ى سووره‌وه‌كراو(چپس)
په‌تاته‌ى سووره‌وه‌كراو رێژه‌یه‌كی زۆر له كاربۆهیدرات، گه‌رمی و چه‌وری تێدایه، بۆ هه‌ر ١ گرام په‌تاته زیاتر له ٣ یه‌كه‌ی گه‌رمی و ٥١ گره‌م چه‌وری تێدایه، بۆیه یه‌ك له‌ت په‌تاته‌ى سووره‌وه‌كراو زیانی له جگه‌ره‌یه‌ك زیاتره بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
٣- ئهوخواردهمهنیانهی كرێم و ره‌نگی ده‌ستكردیان تێدایه
ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی ره‌نگی ده‌ستكردیان تێدایه له‌ماده‌ی شیمیایی زیانهبخش پێكهاتوه، كه هۆكارێكه بۆتوشبونی مرۆڤ به نه‌خۆشی سه‌ره‌تان و توشبونی به‌نه‌خۆشی غوده‌ی ده‌ره‌قی و چه‌نده‌ها نه‌خۆشی تر.
٤- خواردنی سی و جگه‌ر و ئه‌ندامه ناوه‌كیه‌كانی گیانله‌به‌ران
ئه‌ندامه ناوه‌كیه‌كانی گیانله‌به‌ران رێژه‌یه‌كی زۆر له كۆڵسترۆڵی تێدایه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ته‌سكبونه‌وه‌ی شاده‌ماره‌كان و چه‌نده‌ها نه‌خۆشی تر.
٥- رۆنه كه‌ره
ئه‌م جۆره رۆنانه رێژه‌یه‌كی زۆر له كۆڵسترۆڵیان تێدایه به‌تایبه‌تی له شیره‌مه‌نیه‌كاندا، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان له‌بری ئه‌و رۆنه جۆره‌كانی تری رۆن وه‌كو زه‌یت به‌كاربهێنن، به‌تایبه‌تی زه‌یتی زه‌یتون.