شاره‌زایه‌كی بواری بهبازاڕكردن ده‌لێ نرخی لیۆنێل مێسی سێ ئه‌وه‌نده‌ی نرخی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه.
خێراردۆ مۆلینای مامۆستای به‌بازاڕكردنی كۆمپانیای سپۆرت مراكێتینگ ئاشكرایده‌كات مێسی نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 400 ملیۆن یۆرۆ و یانه هه‌بووه ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه بۆ كڕینی لیۆ به‌و نرخه، كه ئه‌ویش به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و مامۆستایه بێت پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زایه راشی وایه نرخی رۆناڵدۆ له‌نێوان 150 بۆ 160 ملیۆن یۆرۆیه‌و كریس سێ یه‌كی نرخه‌كه‌ی ئهسترهكهی بلوگرانا ده‌كات.
نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆ له‌گه‌ڵ بارسیلۆنا 250 ملیۆن یۆرۆیه.