ڕاپرسییه‌کی ڕۆژنامه‌ی ''ئاس''ی ئیسپانی له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی ڕۆژنامه‌که له تۆڕەکانی ئینته‌رنێت ئه‌وه ده‌خاته ڕوو که هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه هیواخوازن که خیسیه ڕۆدریگێزی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له پێکهاته‌ی یانه‌که‌دا له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێڵتافیگۆ یاری بکات له هه‌فته‌ی 18ی خولی ئیسپانیدا که بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابێۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
له ڕاپرسییه‌که‌دا نزیکه‌ی 81 هه‌زار ده‌نگی هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی خیسیه ڕۆدریگێز بووه ئه‌مه‌ش له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که بێڵ له یارییه‌که‌دا نه‌توانێت به‌هۆی پێکانه‌وه یاری بکات. خیسیه ڕۆدریگێز له پاش ئه‌وه‌ی توانی گۆڵی بردنه‌وه بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید تۆماربکات له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا، جێی خۆی له دڵی هانده‌رانی یانه‌که‌یدا کردۆته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له یارییه دۆستانه‌که‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه که له نێوان ڕیاڵ مه‌درید و پاریس سانجێرمان توانی تاکه گۆڵی یارییه‌که و پێشکه‌وتن بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید تۆماربکات .
خیسێ له‌م ساڵدا ته‌نها له 3 یاریدا وه‌ک یاریزانی سه‌ره‌کی یاریکردووه که ئه‌ویش له یارییه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید بوو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له (دوو یاری له به‌رامبه‌ر چاتیڤا له جامی شای ئیسپانیا و یاری گالاته‌سه‌رای له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان)، ئهگهربێتو له یارییه‌که‌ی سبه‌ینێدا وه‌ک یاریزانی سه‌ره‌کی یاری بکات، ئەوا ده‌بێته یه‌که‌م یاری خۆی که له سه‌ره‌تای یارییه‌وه له خولی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی یاری بکات.