05/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بە شەمەندەفەر دەتوانی ئەمسەر و ئەوسەری تورکیا بکەی
ئێستا بە شەمەندەفەر دەتوانی ئەمسەر و ئەوسەری تورکیا بکەی بەهۆی گەشەکردنی رێگەی شەمەندەفەر.
درێژترین ھێڵی شەمەندەفەری تورکیا لە شاری ئیزمیرەوە دەچێ بۆ قارس، نێوانی رێگای ئەو دوو شارە ٣٩ سەعاتە.
بە تێپەڕاندنی ٧٩ وێستگەی شەمەندەفەر لە ١٤ پارێزگا، دوو ھەزار و ١٩٠ کیلۆمەتر رێگا دەپێوی.
یەکەمین بەشی ئەو رێپیوانەی شەمەندەفەر، لە وێستگەی مێژوویی شەمەندەفەری ئالسانجاک بە شەمەندەفەری ئیزمیر دەست پێ دەکا لە مانیسا، ئوشاک، عەفیۆن قەرەحەسار، کوتاھیا و ئەسکیشەھردا تێپەڕ دەبێ. دوای ١٥ سەعات دەگاتە ئەنقەرە.
بەشی دووەمی ئەو رێپیوانە لە ئەنقەرەوە بە شەمەندەفەری دۆغو ئیکسپرێس دەست پێ دەکا، لە ئەنقەرە، یۆزگات، قرقەلە، قەیسەری، سێواس، ئەرزنجان و ئەرزورۆمەوە تێپەڕ دەبێ و دەگاتە قارس.
ئەم ھێڵەی شەمەندەفەر یەکەمینجارە لە تورکیا بەو جۆرە دەکەوێتە کارەوە و راستەوخۆ لەو پەڕی تورکیاوە دێتە ئەم پەڕی تورکیا.