06/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌درێته دادگا
به نوسراوێكی ره‌سمی داوا له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت كه رێكاریی یاسایی له دژی د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د وه‌زیری په‌روه‌ردی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگیرێته‌به‌ر.
سازگار عه‌لی ناجی عه‌تار سه‌رۆكی داواكاری گشتی، به‌نوسراوی ژماره (6/1736) له 12/11/2013، داوا له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌كات كه به‌پێی مادده‌ی 329، بڕگه‌كانی یه‌ك و دوو له یاسای سزادانی عیراق، ژماره 111ی ساڵی 1969 رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر (د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌به‌ر.
به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی داواكاری گشتی بێت د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د پۆسته‌كه‌ی ئستغلال كردووه هه‌روه‌ها له نوسراوه‌كه‌دا هاوتووه (له‌به‌ر هه‌ڵسانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د.عیسمه‌ت محه‌ممه‌د خالید به قۆستنه‌وه‌ی (استغلال) ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ سه‌رۆكایه‌تی دیوان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی راسپارده‌و پێشنیاره‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵنه‌وه بۆیه داواكارین به وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی دژ به ناوبراو).