23/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه دووزو كه‌ركوكی هه‌ژاند
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له‌ناو شاری كه‌ركوك له‌نزیك گه‌ره‌كی تسعین" ئۆتۆمبیلێكی بۆمب ڕێژكراو به‌رله‌گه‌یشتنی بۆ ئامانجی دیاری كرا‌و ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا شوفێر و سه‌رنشینێك كه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بوون گیانیان له‌ده‌ستدا".
وه‌له دوزخورماتووش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئوتومبێل كه‌سێ كوژراو( 15 )ی دیكه‌ش برینداربوون،كه‌ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دوزخورماتوو ته‌قێنرایه‌وه، به‌ڵام زیانى گیانى به‌دواوه نه‌بوو.وه‌ئه‌وی تریان ئۆتۆمبیلێكى جۆرى كه‌یا پاس له نزیك حسێنییهك ته‌قێنرایه‌وه,.كهبههۆیهوههاوڵاتییهكى توركمانى شیعه مه‌زهه‌ب كوژراو و (15) ى دیكه‌ش برینداربوون.
س.ع