پاش ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی 18ی خولی ئیسپانیدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی توانی به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ئاڵچی بباته‌وه، یاریزانه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه چه‌ند ڕیکۆردێکیان بۆ خۆیان تۆمارکرد.
*ئالێکسیس سانچێز و پیدرۆ ڕۆدریگێز تائێستا و له‌م ساڵدا بوونه‌ته گۆڵکاری یانه که‌ته‌لۆنییه‌که له خولی ئیسپانیدا به تۆمارکردنی 11 گۆڵ.
*پیدرۆ گۆڵی ژماره 15ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه تۆمارکرد له هه‌موو پاڵه‌وانێتییه‌کانی ئه‌مساڵدا، به‌مه‌ش پێش لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی که‌وت که 15 گۆڵی تۆمارکردووه له (خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان و خولی ئیسپانی و جامی شای ئیسپانیا)دا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ڕۆژی 5ی یه‌نایه‌ر بۆته ڕۆژێکی شووم بۆ چاڤی هێرناندێزی یاریزانی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، ئه‌م یاریزانه له هه‌موو ژیانی وه‌رزشی خۆیدا و له خولی ئیسپانیدا ته‌نها 2 جار به لێدانی سزا گۆڵی نه‌کردووه (یه‌که‌میان له 5ی یه‌نایه‌ری 2003 و دووه‌میش له 5 ی یه‌نایه‌ری 2014 بوو واته دوێنێ) و هه‌ردووکیشیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی گۆڵ بوون .