06/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مۆیس ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دوای ئه‌و شکسته‌ی له یاریگای خۆی به‌رامبه‌ر سوانزی سیتی توشی بوو هانده‌رانی یانه‌که داوای دورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ری یانه‌که ده‌که‌ن.
دوای ئه‌و ئاسته لاوازه‌ی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌یڤد مۆیس له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی پێشکه‌شی ده‌کات بۆته هۆی توره بونی هانده‌رانی یانه‌که و هانده‌رانی یانه‌که وه‌ک ناره‌زای ده‌ربڕینێک به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته‌ی یانه‌که له یاری یانه‌که‌یان به‌رامبه‌ر سوانزی ستی که له یاریگای ئۆڵدترافۆرد برێوه چوو به شێوه‌یه‌کی که‌م ئاماده‌ی یاریه‌که بوون و دوای شکسی هێنانی شه‌یتانه سوره‌کان له‌و یاریه‌شدا نیگه‌رانی هانده‌ران زیادی کردوو داوای دورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ری یانه‌که ده‌که‌ن .
ده‌یڤد مۆیس راهێنه‌ری یانه‌که دوای شکسته‌که‌یان و زیاد بونی نیگه‌رانی هانده‌رانی یانه‌که رایگه‌یاند نایه‌وێ له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌که دوور بکه‌وێته‌وه ده‌ڵێت ئاستی یانه‌که به‌رز ده‌که‌مه‌وه و له میرکاتۆی زستانه‌دا گۆرانکاری گه‌وره له ریزی یانه‌که روو ده‌دات و یاستی یانه‌که به‌م شێوه‌یه نامێنێت و ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کان و رکابه‌ری کردن له سه‌رجه‌م نازناوه‌کان.