06/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هاوڵاتیانى چوارقورنە هاوشێوەى سەیدسادق خۆپیشاندان دەکەین
دوا بەدواى خۆشپیشاندانەکەى سەیدسادق بەشێک لە گەنجان و چالاکوانانى چوارقورنە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانى ئەنتەرنێتەوە داواى خۆپیشاندان دەکەن و نیگەرانى خۆیان لەکارو خزمەتگوزاریەکانى ناحیەکەیان دەردەبڕن و دەڵێن تا ئێستا نەخۆشخانەى مناڵبوون و نەخۆشخانەى مۆدێرنمان نیە
هەروەها تاپۆ نەکردنى خانوەکان و پرسەخانەى ژنان و کتێبخانەو دیمەنى ناشرینى دەروازەى ناحیەکەو نەبوونى پارکێک بۆ گەنجان و کێشەى خانوەکانى کۆڵێن ستى و نەبوونى هۆڵێکى داخراوى مەلەوانگە بەشێکن لە داواکاریەکانى خەڵک و داواى هەرچى زووە جێبەجێ کردنیان دەکەن
یەکێکیش لە چالاکوانان تایبەت بە " بزاڤ پرێس "وتى: لەهەموو شارو شارۆچکەیەک میوانەکان بە شەقامى دووسایدو باخچەو سەوزایى پێشوازى دەکرێن بەلام لە چوارقورنە بە دوکانى مەشروب فرۆشى بەرپرسەکان .
وتیشى هەندێ خزمەتگوزارى لەئێستادا لە قۆناغى جێبەجێ کردندان بەڵام ئەوانە لە ئاست داواکانى خەڵکى چوارقورنە نیە و لەکاتى وەرزى باراندا دەستیان پێ کراوەو بەشێکیان کارەکانیان وەستاوە گرفتى بۆ هاوڵاتیان درووست کردووە .
ئەم داوایانەى خەلک لەکاتێکدایە کە جوانکارى ناوبازارو دووساید کردنى شەقامى ناوبازار کۆڵێن ستى دەستى پێکردووەو لە قۆناغى جێبەجێ کردندایە, بەڵام بەهۆى وەرزى بارانەوە کارەکانى بە پچر پچرى ئەنجام دەدرێت وگرفتى هاتوچۆى بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دروست کردووە.