06/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قاوه ده‌بێته هۆی زۆر بوونی دڵه‌رِاوكێ
قاوه مادده‌ی ئادنۆزینی تێدایه و خواردنه‌وه‌ی یه‌ك یا دوو فنجان له رۆژێكدا ده‌بێته هۆی چالاك بوونی مێشك، به‌ڵام زۆر خواردنه‌وه‌ی كێشه‌ی بۆ مێشك دروست ده‌كات. دكتۆر (سه‌ید زیائه‌دین مه‌زهه‌ری) پسپۆری خۆراك له گفتوگۆیه‌كدا گوتویه‌تی:" هه‌ندێك له خوێندكاران وابیر ده‌كه‌نه‌وه كه قاوه ده‌بێته هۆی به‌خه‌به‌ر مانه‌وه‌ی شه‌و و توانای فێربوونیان ...
زۆر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌مووی به پێچه‌وانه‌ن و به‌ڵكو قاوه ده‌بێته هۆی تێكچوونی كاته‌كانى بیۆلۆژیكی جه‌سته."
گوتیشی:" خواردنه‌وه‌كانی كافه‌ئیندار له شه‌و ورۆژدا ده‌بێته هۆی زۆرتر بوونی دڵه‌رِاوكێ و له كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان." دكتۆر مه‌زهه‌ری پێشنیاری خواردنی یه‌ك سێ‌و، گێزه‌ر، خۆرما و خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك شیر بۆ باشتر خه‌وتن و ئاماده‌بوونی مێشك بۆ فێربوون و له‌بیر نه‌چوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان كرد.