06/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارێزه‌رێكی دۆسیه‌ی كاوه گه‌رمیانی: ده‌بێت مه‌حمود سه‌نگاوی بخرێته زیندانه‌وه
پارێزه‌رێكی كه‌یسی كاوه گه‌رمیانی رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێی ئه‌و ماده‌یه‌ی كه مه‌حمود سه‌نگاوی پێچوهته به‌رده‌م دادگا، ده‌بێت ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و بخرێته زیندانه‌وه.
ژیار محه‌مه‌د، یه‌كێك له پارێزه‌رانی كه‌یسی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌و ماده‌یه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه، نابێت ئازادبكرێت و پێویسته دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ربكات.
وتیشی: به‌پێی ماده‌ی 406ی یاسای سزادانی عێراقی هه‌ر كه‌سێك به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیربكرێت، ده‌بێت ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته به‌سه‌ر كه‌سی تۆمه‌تباردا ساغبێته‌وه، ئه‌وا به‌پێی ماده‌كه سزاكه‌ی له سێداره‌دان یان زیندانی هه‌تا هه‌تاییه‌و بڕیاری ئازادكردن به كه‌فاله‌ت نایگرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رۆشته ناو دادگای به‌رایی كه‌لار و له ئێستاشدا له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له‌باره‌ی كوشتنی كاوه گه‌رمیانی رۆژنامه‌نوسه‌وه.