تیۆ واڵکۆت بۆ ماوەی شەش مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و خەونی بەشداریکردنی لە جامی جیهانی لە گۆڕنرا
واڵکۆتی ئەستێرەی یانەی ئارسناڵ لە یاری جامی ئینگلتەرا بەرامبەر تۆتنهام تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت ، لەو یارییەی گەنەرز بە ئەنجامی ٢-٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی چوارەم. بەڵام خۆشییەکەی ئەو یانەیە زۆری نەخایاند و ئارسناڵ بەفەرمی ڕایگەیاند پێکانەکەی واڵکۆت پچرانی هەردوو ئێسکی ئەژنۆیەتی و پێویستی بە شەش مانگە بۆ چاکبوونەوە،
بەوەش لەلایەک ئەو یاریزانە ناتوانێت لە هیچ یارییەکی ئەم وەرزەدا بەشداری بکاتەوە و لەلایەکی دیکەش هەلی بەشداریکردنی لە جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەدەستدا .
چەند زانیارییەکی تیۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا
- واڵکۆت بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بانگهێشتکرا بۆ جامی جیهانی ٢٠٠٦ بە بێ ئەوەی هیچ یارییەکی لە پریمەرلیگ ئەنجامدابێت .
- یەکەم یاری خۆی بۆ ئینگلتەرا بەرامبەر هەنگاریا ئەنجامدا لە مانگی پێنجی ٢٠٠٦
- لە جامی جیهانی ئەڵمانیا یاری پێنەکرا بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٨ لە بەرامبەر کرواتیا هاتریکی تۆمارکرد
- بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بانگهێشتنەکرا بۆ جامی جیهانی ٢٠١٠
- ٣٦ یاری بۆ ئینگلتەرا ئەنجامدا و پێنج گۆڵی تۆمارکردووە