07/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
قوباد تاڵه‌بانی له كابینه‌ی نوێ‌دا پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسێكی ئێرانی، قوباد تاڵه‌بانی له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، ئه‌رسه‌لان بایزیش ناكرێته‌وه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
ئاژانسی هه‌واڵی بوڵتنی ئێرانی راپۆرتێكی له باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمدا بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه‌تێیدا باسله‌وه ده‌كات جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌درێت به‌یه‌كێتی نیشتیمانی‌و قوباد تاڵه‌بانیش ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی حكومهتو پارتیش جێگری سێهه‌می پێده‌درێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپۆرته، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووباره ده‌درێته‌وه به‌یه‌كێتی نیشتیمانی، به‌ڵام له‌بری ئه‌رسه‌لان بایز كه‌سێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته دیاری ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌كابینه‌ی 8 پارتی حه‌وت وهزارهتو گۆڕان 4 وهزارهتو یه‌كێتی 3 و یه‌كگرتوو 2 وه‌زاره‌ت ده‌گرێته‌ده‌ست، هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و مه‌سیحییه‌كان‌و توركمانه‌كانیش سه‌رو وه‌زاره‌تێك وه‌رده‌گرن.