دواجار كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید تهئیكی كرده‌وه كه له ئاهه‌نگی فیفا بۆ باشترین یاریزانی 2013 له شاری زویریخی سویسرا ئاماده ده‌بێت.
دوای سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی به‌سه‌ر سیلتاڤیگۆدا، رۆناڵدۆ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیی رایگه‌یاند: به‌شداری له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خهلاَتی تۆپی ئاڵتونی ده‌كه‌م و گرنگیش نییه به‌لامه‌وه كه براوه‌ی خهلاَتهكه بم یاخود نا.
رۆناڵدۆ وتیشی: دادپه‌روه‌رانه‌یه خهلاَتهكه وه‌ربگرم، بهلاَم ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیشی نه‌هێنم كۆتایی دنیا نییه.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا پاش ئه‌وه‌ی پلاته‌ر لایه‌نگیریی خۆی بۆ لیۆنێل میسیی ئه‌رجه‌نتینی راگه‌یاند، رۆناڵدۆ بڕیاریدا به‌شداری له ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی باشترین یاریزانی جیهاندا نه‌كات، بهلاَم دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی پلاته‌ر داوای لێبوردنی لێ‌كرد، رۆناڵدۆ له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبووه‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره كه ئاماده‌بوونی له‌و ئاهه‌نگه راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاهه‌نگی باشترین یاریزانی جیهان بڕیاره له دووشه‌مه‌ی داهاتوو له شاری زویریخی سویسرا به ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تییه گه‌وره وه‌رزشییه‌كانی جیهان به‌ڕێوه‌بچێت.