بێگومان
هه‌ر سوڕه‌تێك ده‌لاله‌ت له ناوه‌ڕۆكی خودی سوڕه‌ته‌كه ده‌كات.. وه
سوڕه‌ته‌كانی قورئان دابه‌ش ده‌به‌ن به سه‌ر دووبه‌ره.. به‌ره‌ی
یه‌كه‌م سوڕه‌ته مهكیهكانه و به‌ره‌ی دووه‌م سوڕه‌ته
مه‌ده‌نیه‌كانه. هه‌ر زانایه‌كی موفه‌سیر به پێ ی بیر‌و بۆچوونی خۆی
ته‌فسیری قورئانی پیرَوزی كردووه ئه‌و ته‌فسیر كردنه‌ش له چوارچێوه‌ی
وته‌كانی خوای گه‌وره‌دا به بێ سنوور ده‌رچوون.. ئێمه‌ی مرۆڤه‌كانیش
ده‌بینه دووبه‌ره. به‌ره‌ی زانایان كه میراتگرای پێغه‌مبه‌رن و
به‌ره‌ی كه‌سانێك كه بیروڕایان له چوارچێوه هه‌مه جۆرهكاندایه.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه به‌ره‌ی زانایانی ئاسمانییه. به تایبه‌ت
پێغه‌مبه‌ران كه به شێوه‌ی ئاسمانی ده‌ڕواننه رووداوه‌كانی رۆژانه.
م. ئه‌حمه‌د كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه له سه‌ر بیر و بۆچوونه‌كانی
ده‌نووسرێت ئه‌مه‌ش بۆ به‌رچاو روونی خوێنه‌رانه كه چۆن بڕواننه
رووداوه‌كانی رۆژانه و چۆن هه‌لس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.. چونكه هه‌ڵس
و كه‌وتی زانایانی ئایینی زۆر نزیكه له قورئان و حه‌دیسه‌وه!!
هه‌موو كتێبه‌كانی كه م. ئه‌حمه‌د نووسیویه‌تی به پێ حه‌ده‌سی رۆژانه
بووه، هه‌ر وه‌ك چۆن خوتبه‌كانی به پێ حه‌ده‌سی رۆانه بووه..!!
رامانی م. ئه‌حمه‌د بۆ سوڕه‌تی مه‌ككی و مه‌ده‌نییه‌كان:-
له
سورهِته مه‌ككی و مه‌ده‌نییه‌كان جیاوازی زور هه‌یه له نێوانیان و
مه‌وقعی دابه‌زینیان.. ئه‌و كاته‌ی ئیسلام بێ هێز بوو له ناو قوڕه‌یشدا
كه مه‌ككه بووه.. وا پێویست بووه كه به پێ ی سوڕه‌ته مه‌ككییه‌كان
هه‌ڵس و كه‌وت بكرێت و كۆمه‌ڵگه له سه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه رامبهێنرێت..
چونكه سوڕه‌ته مه‌ككییه‌كان باس له یه‌كتای خوا و په‌روه‌ده ده‌كه‌ن و
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه و به‌رگری له خۆ و په‌روه‌رده ده‌كات..
به تایبه‌ت ئاماژه بووه بۆ پێغه‌مبه‌ر-درودی خوای لێبێت- هاوه‌ڵان
ئه‌و كاته چه‌ند كه‌سێكی كه‌م بوون له مه‌ككه له نێوان قوڕه‌یشی
بتپه‌ره‌ست ده‌یانفه‌رموو به پێغه‌مبه‌ر ئێمه وا ده‌چه‌وسێنه‌وه بۆ
شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ین ئه‌ویش ده‌یفه‌رموو له وه‌ڵامدا هێشتا فرمانی
پێ نه‌كراوه به جه‌نگ و كوشتن‌یان.. له سوڕه‌ته مه‌ده‌نییه‌كان زۆر
پێداگری كراوه له‌سه‌ر جیهاد و بازدان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه هێرشیش
هه‌ر نه‌كه‌ن ئه‌وان به‌رامبه‌ر كوفر رابوه‌ستێ.. جا م. ئه‌حمه‌د له ساڵی
1970 و 1978 له‌وه‌ده‌چێ به‌و تۆنه به‌رده‌وامی دابێت به جیهادی خۆی
كه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی بووه، چونكه ئه‌و كاته شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كوفر(شوعیه‌ت)
پێویست نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه هێشتا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به
بیروباوه‌ڕی ئیسلامی(ئه‌و یائه نیسبیه) تۆكمه نه‌بوون..!! پێم وابێ
ئه‌وه ئاههنگانێكن كه دڵ شه‌یدای كێش كردن ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی
تۆنی ئاهه‌نگی ئاسمانی كه مامۆستا به‌كاری هێناوه. چونكه به
روانینی بۆ ئایه‌ته‌كان م. ئه‌حمه‌د ئه‌و نه‌خشه‌ی به‌كارهێناوه. خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێ( والعصر1 ان الانسان لفی خسر2 الا الژین امنوا و عملوا
الصالحات و تواصوا بالحق و تواصوا بالصبر) هۆشیاربه!! به‌ره‌ی ئاده‌م
كات، گرنگه و له ده‌ستی نه‌ده‌ی؟!!كه ئیمان بوونی هه‌بوو پاش ئه‌وه
ئیمان داوای كرده‌وه‌ی چاكه ده‌كات دوای ئه‌وه پێویسته ئامۆژگاری
ده‌ورووبه‌ر بكرێت به حه‌ق، جا ئه‌وه حه‌قی جیهاد بێ به قسه، به
كردووه، به قه‌ڵه‌م، به ره‌فتار.. ده‌بێ ئه‌وجا ئارامی له‌سه‌ر
بگیردرێت. پێش هه‌موو شتێ پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان و خاته‌می هه‌موویان بۆ
ئێمه‌ی موسڵمانان له پێشترن!! زانایانیش كه میراتگری ئه‌وانن بۆ ئێمه
ده‌بێ له پێش بن و ئه‌وان به چ نیگایه‌كه ته‌ماشا بكه‌ن ئێمه چاوی
خۆمان كهلا نه‌كه‌ین لێ ی. ئه‌و سێ كتێبه‌ی وه‌ك نمونه بهینیننهوه
(خوا له روانگه‌ی زانیاریه‌وه و سه‌ربه‌ستی له ئیسلامدا و وته‌ی
زاناكان و باوه‌ڕ به خوا بوون) وا پێویست بووه ئه‌و كاته م. ئه‌حمه‌د
ئه‌وه بكات كه بارودۆخه‌كه وای خواستووه. ساڵی 1970 كتێبی خوا له
روانگه‌ی زانیاری نووسیووه.. ده‌بێ مامۆستا بۆ ئه‌وه‌ی كردبێت؟!! خۆ
ده‌یتوانی وه‌ك خوتبه‌كانی تووند بێت له‌و كاته وای خواستووه به‌ڵام
له به‌ر ئه‌وه بیر و ئه‌ندێشه‌ی شوعیه‌ت زاڵبووه، پێویستی كردووه
ئه‌و كاته كۆمه‌ڵگه هۆشیار بكاته‌وه تا واقعی ئیسلامیان بۆ ده‌ربكه‌وێت و
تێ بگه‌ن.. یان وته‌ی زاناكان و باوه‌ڕ به خوا بوون وای خواستووه ئه‌و
كات كه كۆمه‌ڵگه‌ی چینی رۆشنبیر تێ بگه‌یه‌نێت كه ئه‌وه راستییه‌كه و
ئه‌وانیش(رۆشنبیران) روونی بكه‌نه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه.. له ساڵی 1978
سه‌ربه‌ستی له ئیسلامدا كه كتیبێك بووه باشترین سه‌ره‌نجی خوێنه‌ری
راكێشاوه.. وای پێویست بووه كه ئه‌و كات ئه‌و كتێبه بنووسێ چونكه
له‌و كاته‌دا رێز له ئافره‌ت به كه‌می گیراوه، مافی كرێكار و به
تایبه‌ت ئافره‌ت نه‌دراوه.. خه‌ڵكی(وا تێگه‌یشتووه كه ئیسلام)
مرۆڤایه‌تی چه‌وسانۆته‌وه.. پاش هه‌موو ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه و
به‌كارهێنانی هۆكاره‌كان ئه‌و كات م. ئه‌حمه‌د به پێویستی زانیووه كه
رێگه‌ی تر بگرێته به‌ر!! ئه‌ویش رێگای شمشێر بووه پاش تێگه‌یشتنی گه‌ڵ
له ئیسلام!! كه‌واته روانینی زانایان بۆ رووداوه‌كانی رۆژانه
جیاوازه له‌وه‌ی ئێمه ته‌ماشای ده‌كه‌ن.. ئه‌وان كه میراتگری
پێغه‌مبه‌ران چاو له‌وان ده‌كه‌ن كه ئاسمانیانه بڕواننه ژیان.. نه‌ك
زه‌ویانه!! ئه‌و كاته كه‌سانی تر هه‌بوون له بانگخوازن كه ده‌سه‌و
وسان رانه‌وه‌ستاون به‌ڵام ئه‌وان زیاتر بابه‌تی ئیسلامی به شێوه‌ی
چیرۆك زۆربه‌ی نووسراوه و به‌شێكی كه‌می نه‌بێت كه ئاگاداركردنه‌وه
بووبێت..!! هیوادارم ئێمه‌یش كه ئه‌مڕۆ هێزی ئیسلام له ناوماندا
لاوازه و وه‌ك سه‌رده‌می قوڕه‌یشی لێهاتووه!! پێم وابێ ده‌بێ دووباره
خۆمان به‌و ئاوازه ته‌نین كراوه رابهێنین كه سه‌ره‌نجی هه‌مووان به
ئیسلام و غه‌یری ئیسلامی رابكێشێت!!