پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به 3-0 له یانه‌ی سێڵتا فیگۆی برده‌وه له خولی ئیسپانیدا، هه‌ریه‌که له به‌نزیمه یه‌ک گۆڵ و کریستیانۆ دوو گۆڵیان بۆ ڕیاڵ تۆمار کرد، به‌م بردنه‌وه‌یه چه‌ند ریکۆردێکی نوێ بۆ یانه‌كه و یاریزانانی شاهانه دروست بوون له‌وانه:
1- له پاش دوو گۆڵه‌که‌ی سێڵتافیگۆ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆی گۆڵه‌کانی کرده 400 گۆڵ له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا، 5 گۆڵ له‌گه‌ڵ سپۆرتینگ لیشبۆنه و 118 گۆڵ له مانچسته‌ر یونایتد و 230 له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید و 47 گۆڵ له‌گه‌ڵ پرتوگال.
2- له پاش گه‌شتنی به گۆڵی ژماره 230، کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی گه‌یانده پله‌ی چواره‌می گۆڵکارانی مێژووی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی.
3- به‌نزیمه بۆ ساڵی دووه‌م و له‌سه‌ر یه‌ک گۆڵی یه‌که‌می بۆ ریاڵ مه‌درید تۆمار کرد له ساڵی نوێ‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌و یاریزانانه‌ن که له ساڵی 2008 هه‌تا ئێستا گۆڵی یه‌که‌میان بۆ ریاڵ تۆمار کردووه له یه‌که‌م یاری ساڵی نوێ‌دا:
2008 ئاریان رۆبنی هۆڵه‌ندی
2009 ئاریان رۆبن
2010 گۆنزالۆ هیگواین
2011 کریستیانۆ رۆناڵدۆ
2012 سامی خزێره
2013 که‌ریم به‌نزیمه
4- پێشتر یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی هیچ یارییه‌کی له یاریگای خۆیدا و له ساڵی نوێ‌دا نه‌دۆڕاندووه ئه‌م مێژووه‌ش بۆ 32 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.