08/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پێرێز رائول گۆنزالێز ده‌گه‌ڕێنیته‌وه ریال مه‌درید
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه كه گفتوگۆیه‌كی نهێنی هه‌یه له‌نێوان سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید فلۆره‌نتینۆ پێرێز و هێرشبه‌ری مێژوویی یانه‌ی شاهانه رائول گۆنزالێز ، كه هه‌ردووكیان له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر یه‌كتریان بینیوه.
له‌كاتی گه‌شت كردنی شاندی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ ده‌وحه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی ، پێرێز به ده‌رفه‌تی زانیوه بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ رائولی ئه‌ستێره‌ی ئێستای یانه‌ی سه‌ددی قه‌ته‌ری ، بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكات له‌هاوینی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا پێرێز به‌ڵێنی به گۆڵكاره مێژووییه‌كه‌ی یانه‌ی شاهانه داوه پۆستێكی كارگێری به‌رزی له‌یانه‌كه پێبدات ، هه‌روه‌كو ئاس دووپاتی كردۆته‌وه كه پێرێز ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشوو كه له‌هه‌مان كاتدا له‌ته‌مه‌نێكی گه‌نجی دایه بگه‌رێنێته‌وه له‌پێناو بنیاتنانی پرۆژه‌ی نوێی ریال مه‌درید.
پێرێز گرێبستێكی له‌هاوینی رابردوو خسته پێش رائول ئه‌وكاته‌ی گه‌شتیان كرد بۆ پایته‌ختی ئیسپانیا به هاوڕێیه‌تی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه.
رائول ده‌یه‌وێت ئه‌وكاته‌ی واز له‌یاری كردن دێنێت راسته‌وخۆ به‌ره‌و جیهانی مه‌شقدانه‌وه بڕوات ، به‌ڵام به‌هۆی گرێبه‌سته‌كه‌ی پێرێز ناچاری ده‌كات بڕیاره‌كه‌ی بگۆرێت به‌لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی دووساڵی داها