08/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
د.به‌رهه‌م: یه‌كێتیی سوره له‌سه‌ر داواكردنی حكومه‌تی یه‌كڕیزیی نیشتمانیی
جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و گله‌ییانه‌ی یه‌كێتیی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌ت له جێی خۆیاندا نین و ئه‌گه‌ر
یه‌كێتیی بیویستایه ده‌یتوانی پۆستی زۆر زیاتر به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام یه‌كێتیی مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆست نییه.
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاندوه: ئه‌و گله‌ییانه‌ی یه‌كێتیی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌ت له جێی خۆیاندا نین و یه‌كێتیی سوره له‌سه‌ر داواكردنی حكومه‌تی یه‌كڕیزیی نیشتمانیی.
وتیشی: یه‌كێتیی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه هه‌ڵبژاردن كراوه‌و خه‌ڵك بڕیاری خۆی داوه، به‌ڵام یه‌كێتیی هێزێكه سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه.
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه به‌م نزیكانه گفتوگۆكان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
راشیگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی بیویستایه ده‌یتوانی پۆستی زۆر زیاتر به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام یه‌كێتیی مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆست نییه.