08/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕی گەنجەكەی دهۆك هەڵدرایەوە دەركەوت ئەو خەوە تەنها خورافات بووە
گۆڕی گەنجەكەی ناحیەی كهلهكچی هەڵدرایەوە، لاشەی گەنجەكە بۆنی كردوەو بەهۆی زۆری بۆنەكەیەوە نەتوانراوە تەواوی گۆرەكەی هەڵبدرێتەوە.
كەسێكی نزیك لە بنەماڵەی گەنجەكە ڕایگەیاند، لە لایەن ژمارەیەك هاووڵاتی و كەسی دیاری ناوچەكەو لێژنەیەكی پۆلیس و فەرمانگەی پەیوەندی داری ناوچەكە گۆری ئەو گەنجە هەڵدرایەوە، بەڵام بەهۆی بۆنی لاشەی گەنجەكەوە نەتوانرا، تەواوی گۆرەكەی هەڵبدرێتەوە.
دوای ئەوەی لە ناحیەی كهلهكچی گەنجێك بەناوی عەشقی عومەر 96 رۆژە بە رووداوێی هاتووچۆ لەگەڵ هاورێیەكی گیانی لە دەستدا، ماوەی چەند جارێك دەچێتە خەونی كەسوكارەكەی كە زیندوە، دواجار لەبەر پێداگری كەسوكارەكەی گۆری گەنجەكە هەڵدرایەوە و دەركەوت ئەو خەوە تەنها خورافات بووە.