08/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
(عەشقی عومەر) له گۆڕه‌كه‌یدا حاڵی زۆر باشه
هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی دهۆك به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نه‌بونی زانا، به‌داخێكی زۆره‌وه له وڵاتێكدا ده‌ژین وڵاتی مسوڵمانانه و بانگه‌وازی وڵاتی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی تری ئیسلامی ده‌كرێت هه‌روه‌كو له ده‌ستوردا هاتووه عێراق به‌شێكه له وڵاتانی ئیسلامی عه‌ره‌بی! وه هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی گه‌وره‌یه له‌و وڵاتی عێراق و ناسراوه به هه‌رێمی سوننه‌كان! كه‌چی زانایه‌كی تێدانه‌بێت كه هه‌ڵوێستی هه‌بێت له هه‌موو بابهتهكان و بێ پرسی ئه‌و كارهشهرعی یه‌كان جێ به‌جێ نه‌كرێت! لیژنه‌ی ئه‌و قافمان هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌سه‌ڵات نزیكه له به‌ڵگه شه‌رعی یه‌كان نزیك نی یه! به‌داخه‌وه! كه جاری واهه‌یه هه‌ندێك بابه‌تی شه‌رعی له كوردستان ده‌وروژێنرێت كه‌سێك نی یه وه‌ڵامی بداته‌وه و خۆی بكات به‌خاوه‌نی! كه‌چی هه‌موومان خۆمان به‌خاوه‌نی ئیسلامه‌كه ده‌زانین! زیاتر مه‌به‌ستم مه‌لا و مامۆستایان و بانگخوازانی ئیسلامی یه‌كه هه‌ندێك جار بێ مهوقیفن له‌سه‌ر بابهتهكان! كه هه‌رگیز زاناكان بێ ده‌نگ نه‌بوون له هیچ شتێكی ئه‌م ئیسلامه! به بێ بوونی ترس...به‌ڵام گه‌ردنم ئازادبكه ئه‌گه‌ر من بیبه‌ستم به كه‌می زانست و نه‌بوونی ئه‌هلی زكر و ئه‌هلی عیلم له كوردستان و عیڕاقیش.
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی ئیمڕۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی گەنجەكەی ناحیەی كه‌له‌كچی له شاری دهۆك
بوو! ده‌نگۆی لێكهوتهوه! كه ناوی (عەشقی عومەر)ه و 96 رۆژە بە رووداوێی هاتووچۆ لەگەڵ هاورێیەكی گیانی لە دەستداوه، كه‌چی دام و ده‌زگاكانی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی له‌باتی رێگری كردن له‌و كاره نا شه‌رعی یه! خۆیان كارئاسانیان بۆ كردووه! به‌داخه‌وه! نازانم ئه‌مه له چی به‌ڵگه‌یه‌كه‌وه هاتووه! ئێمه‌ده‌زانین كه پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه‌وسلم)هه‌واڵی پێداوین له باره‌ی ئه‌وه‌ی له زه‌وی و ئاسماندایه! پاشان ده‌پرسین : ئایا له‌و هه‌واڵانه باسی ئه‌وه‌ی تێدایه كه گۆڕی كه‌سێك هه‌ڵبدرێته‌وه كه چووه خه‌وی كه‌سێك و بڵێت من نهمردووهم و پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمانی كردبێت به هه‌ڵدانه‌وه‌ی؟! كه 99 ڕۆژه مردووه! نه له ڕووی شه‌رع و نه له ڕووی ئه‌قڵه‌وه هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ به‌و مه‌به‌سته رێگه پێنه‌دراوه! نازانم مامۆستیان پشتیان به چ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ستووه بۆ ئه‌و كاره؟!!
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ڕاگه‌یاندنه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین باسی ئه‌و بابه‌ته‌یان كرد و گهورهیانكرد! كه به شێوه‌یه‌ك خه‌وه‌كه‌یان به خورافه ناوزه‌ند كرد! ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی بیرباوه‌ڕی ئیسلامی یه و تێك ده‌گیرێت له‌گه‌ڵ ده‌قه شه‌رعی یه‌كاندا چونكه خه‌وبینین خورافه نی یه! به‌شێكه له 46 نیشانه‌ی وه‌حی پێغه‌مبه‌ران! ئه‌وه نه‌وبوونی زانست و زانایه كه خه‌ڵكێكی زۆر خه‌وبینین به خورافه ناوزه‌ند بكات!
به هه‌ر حاڵ خهولێك دانه‌وه قورس ترین زانسته و ده‌گمه‌ن ترین زانسته، دواتریش به‌داوای لێ بودنهوه كه‌سێكی وه‌كو من دێمه‌سه‌ر نقڵكردنی زاناكان له باره‌ی لێكدانه‌وه‌ی خه‌وێ كه‌سێك كه مردوویه‌كی بێته خهویو بڵێت: من زیندووم و نه‌مردووم! هاتنه‌ده‌نگی من ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئه‌هلی علیم یان قسه‌نه‌كردن و خۆبه‌دوورگرتنی ئه‌هلی علیم...وه بێده‌نگ نه‌بوونی من خۆبه‌گه‌وره‌زانین و كیبری من نی یه! به‌ڵكو هه‌ستكردنه به به‌رپرسیارێتی، هه‌ر وه‌ك فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(صلی الله علیه‌وسلم)عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما : أنَّ النبيَّ (صلي الله عليه وسلم )، قَالَ :( بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً ... ).رواه البخاری واته: بیگه‌یه‌نن له منه‌وه ئه‌گه‌ر چی ئایهتێكیش بێت.
وه شێخ (بن باز)له شه‌رحی فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌فه‌رموێت واجبه ئه‌گه‌ر چی گه‌یاندنی یه‌ك ئایه‌تیش بێت یان یه‌ك فه‌رمووده‌ش بێت! ئه‌گه‌ر هاتوو زانیت!
سه‌باره‌ت به خه‌وه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی (عه‌شقی عومه‌ر)كه هاتۆته خه‌وی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و پێ ی ووتون ئه‌و زیندووه، زاناكان ده‌فه‌رموون:(ئه‌گه‌ر كه‌سێك مردوویه‌كی بینی و ده‌یناسی و پێی ڕاگه‌یان نه‌مردووه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر باشی حاڵی مردوو له قیامه‌تدا به پێ ی ئایه‌تی: بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ ﴿١٦٩﴾.سوره ێ‌ل عمران واته: به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆر‌و تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن)ئه‌وه لێمدانهوهی من نی یه ئاگاداربن! به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌ی ئه‌هلی خهولێكدهرهوهیه.
وه ده‌فه‌رموون:(مردووان گه‌یشتوونه‌ته جێ ی حه‌ق، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن حه‌قه).
وه دهفهرمووون: (ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ی بینی تاجی له‌سه‌ر دایه یان یان دانیشتووه یان جل و به‌رگی سه‌وزی له‌به‌ردایه ئه‌وه شه‌هید بووه).
وه ده‌فه‌رموون:(ئه‌گه‌ر مردویه‌كی بینی بزه و خه‌نده له‌سه‌ر لێویه‌تی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حاڵی باشی به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی: وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ مُّسْفِرَةٌ ﴿٣٨﴾ ضَاحِكَةٌ مُّسْتَبْشِرَةٌ ﴿٣٩﴾ واته: (له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێك گه‌ش و جوان و ڕوون و شادن(٣٨)ده‌م پێکه‌نینن، مژده و شادییان لێ ده‌دره‌وشێته‌وه(٣٩).
ئه‌وه‌ی من كردووه‌مه نقڵكردنی به‌ڵگه‌یه و ڕوونكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و ڕه‌وانه‌وه‌ی گومانه‌كانه و باوه‌ڕكردنه به خه‌و نه‌ك ناوزهندكردنی به خورافه! په‌نابه‌خوا! چونكه باوه‌ڕنه‌بوون به خه‌و باوه‌ڕنه‌بوونه به ئایه‌ته‌كانی قورئان! سوپاس بۆ خوا هه‌ستام به جێ به‌جێ كردنی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رمان كه‌ی فه‌رموویه‌تی: بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً.
والحمدلله.
توانا أحمد
شه‌وی 8ی 1ی 2014.