08/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزاڤی ئیسلام وململانێی نێوان ریش سپی و ده‌ست سپیه‌كان
نه‌مزانی پێویسته خۆم بكه‌م به گه‌رووی نه‌هه‌نگدا له‌و كاته‌وه‌ی كه
ده‌مه‌وێت خۆم بكه‌م به قوڵایی نهێنهكاندا، نهێنی پرسیاره كۆنه‌كه!،
نه‌شمزانی هێشتا ده‌ریای جه‌هل جارێك نوقمم ده‌كات و جارێك فرێم ده‌دات و رێگه‌م نادات تێبگه‌م بۆ ئه‌وه وایه‌و هۆكاره گه‌وره‌كانی چیه.
كه‌وتنه ده‌ریای جه‌هلیش له هه‌قی ئه‌م پرس و پرسیاره‌مدا ئه‌وكاته
بوو ووتیان خۆت له‌م رووباره وه‌رده و تێی قونه كه‌م كه‌م ده‌گه‌ی به
ونبووهكانت و ئه‌وه‌نده خۆش بوو خۆم هه‌ڵدایه ناوی ئیتر بگارم نه‌بوو
دابه‌زم یان له‌نگه‌ر بگرم لهرۆخێكدا تابزانم رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا كوێیه‌و
كامه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و پرسیاره‌م لا بێ مانا بوو به هۆی هه‌ندێك
جوانی و شیرینی تره‌وه‌ی نێو كاروانی سه‌ر ده‌ریاكه.
پرسیاره‌كه‌شم
له گه‌ڵم بووه‌ته هاوڕێ و هه‌ركاتێك بیرم بۆی ده‌روات و هه‌تا ئه‌مرۆش
هه‌رچیم بیستووه و خوێندووه نه‌یتوانیوه دڵم ئاو بدات و ئۆخه‌یم پێ
بكات. حه‌ز ده‌كه‌م له بۆشایی ئاسمانه‌كان بگه‌ڕێم ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێك خۆی
بخاته به‌رده‌ستم ، ئاماده‌شم كاروانی گه‌رمیان و كوێستان و شام و شیراز
بگرمه‌به‌ر ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌واو ده‌رمانێكی پێ بێت و دهروویهكم لێ
بكاته‌وه!. ته‌نها شه‌یدای هۆكاریش نیم ئه‌وه‌نده‌ی عه‌وداڵی چاره‌سه‌ری
فیعلیم !.
پرسیاره‌كه‌ش ئه‌مه‌یه : بۆچی سه‌ركرده پیرو به
ته‌مه‌نه‌كان كه‌ناوم ناون ریش سپیه‌كان نایانكرێت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده
ناوه‌نجیه گه‌نج و ته‌مه‌ن كه‌مه‌كان كه ناوزه‌دم كردوون به ده‌ست
سپیه‌كان؟، خه‌تا و خۆپه‌سه‌ندی لای كامیانه؟، له‌به‌رچی پێشه‌وا گه‌وره
قاڵبووهكان به‌ته‌مه‌ن وتهجرهبه ناتوانن له گه‌ڵ پێشه‌نگه لاو‌و
سه‌ركرده مه‌یدانیه‌كانی نزیك له‌خه‌ڵك رێكه‌ون و پێكه‌وه كاروانه‌كه
بگه‌یه‌ننه ئه‌نجام؟، ئه‌م لوت به‌رزی و تهكاندنهوهی ئه‌ویتر لای كام
لاو كام به‌ره‌یه؟،چی خێرێك له‌و دوو به‌ره‌ییه‌ی نێوان ریش سپی و ده‌ست
سپیهكاندا چنراوه‌ته‌وه كه ئه‌وه ماوه‌ی 30-35 ساڵه ئه‌زمون ده‌كرێت و
دووباره و چه‌ندباره ده‌كرێته‌وه؟،ئایا عینادی ده‌ست سپیه‌كان و
هه‌ڵه‌شه‌ییانه یان ئینكاری و بێ منه‌تی ریش سپیهكانه؟. ده‌بێت
هۆكاره‌كان چ بن؟، ئه‌گه‌ر پاڵنه‌ره‌كان بابه‌تی و مه‌نتقی و قبوڵكراون به
پێوه‌ری شه‌رع، ئه‌وه به‌ڵگه‌كان كامانه‌ن ؟، ئه‌گه‌ریش زاتی و شه‌خسی و
ناوچه‌یی و خزم و خهتگهراییه، ئه‌وه شایه‌ت چیه‌و كێیه؟. ئه‌گه‌ر
ههركامیانه ئه‌وه پێویست ده‌كات سنوری غه‌یبه‌ت و بوختان تێپه‌ڕێنێت و
بگاته دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌و نان و ماڵ له‌تكردن و یه‌كتر برینه‌وه‌و
كۆده‌تا و كۆت و به‌ندكردن و شه‌ڕی خوێناوی ؟!.
باشه پیرو ریش سپیه‌كی
وه‌كو برهان الدینی ره‌ببانی چی بوو له گه‌ڵ حیكمه‌ت یاری ده‌ست سپی‌دا
بوونه نمونه‌ی خوێناوی وڵاته‌كه‌یان؟، ئه‌ی بۆچی ئه‌ردۆغان و گویلی ده‌ست
سپی له ئه‌ربه‌كانی ریش سپی یاخی بوون؟، دواتر دوو گه‌نجه ده‌ست و پێ
سپیه‌كه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ فتح الله گوله‌نیش تێك گیران، نهێنیه‌كه‌ی چیه؟،
عومه‌ر به‌شیری ده‌ست سپی حیكمه‌ت چی بوو حسن تورابی ده‌ربه‌ده‌ر كردوو
نه‌یهێشت ریش سپیه‌كه‌ی وجودی هه‌بێت؟، ده‌ست و سپیه‌كانی حیزبی وه‌سه‌تی
میسری له سه‌ركرده پیرو ریش سپیه‌كانی خۆیان ته‌ره بوون و حیزبێكیان
له‌به‌رانبه‌ر ئیخوان راست كرده‌وه، بۆ نه‌یاتنوانی دوو پارچه نه‌بن؟، با
زۆر دوور نه‌رۆین لای خۆمان عه‌لی باپیری ده‌ست و سپی پاساوی چی بوو له
گه‌ڵ ریش سپیه‌كی وه‌كو عوسمان عبدالعزیز نهیدهكرا؟، سه‌یرتر له‌مانه
ده‌پرسین بۆچی گه‌نجه ده‌ست و په‌نجه نه‌رمه‌كانی راپه‌رین سدیق
عبدالعزیزی ریش سپیان وا راوناو وه‌ده‌رنا كه‌م وێنه بوو له‌م فه‌تره‌ی
15-20 ساڵی رابووردوودا؟، كێ شوێنه‌واره ترسناكه‌كانی ئه‌م دوو به‌ره‌یی و
دوو سهنگهریه ده‌گرێته ئه‌ستۆ ؟.
ده‌بێت به شوێن هۆكاره
راستهقینهكاندا بگه‌ڕێین و بۆمان یه‌كلا بێته‌وه كه ئایا ده‌ست و پێ
سپی بوون و كه‌م ته‌مه‌نی و كه‌م ئه‌زمونی و هه‌ڵه‌شه‌یی رۆڵی هه‌یه، یان
نه‌خێر پیربوون و ریس سپی بوون و عینادی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی لاوه‌كان
هۆكاری بنه‌ره‌تیه؟، یان ئه‌وانه هه‌مووی ده‌كرێت به تێپه‌ربوونی كات
چاره بكرێت ئه‌مما ئافاتی گه‌وره له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست
سپیه‌كان یان ریش سپیه‌كان یان ههردووكیانهو ته‌ده‌خولی دوژمنی دوور و
نزیك واقیعه‌كه‌ی وێران كردووه و به ناوی گه‌نج و پیره‌وه یاریه‌كه‌یان
پێ ده‌كات؟!، ئایا له‌ته‌مه‌نی ئێمه‌دا هه‌ر نمونه‌و واقیعه خراپه‌كه زاڵ
و زۆره یان ده‌بینین نمونه‌ی پێچه‌وانه بێته پێش و رابووردوومان له‌بیر
به‌رێته‌وه؟. ئێوه حوكم بده‌ن من بۆ خۆم هیوام كه‌مه راستر ئه‌وه‌یه
كه ئومێدم نیه له‌م قۆناغه‌دا هیچی له‌و چێوه و شێوه بێته پێشه‌وه
بۆ دوای ته‌مه‌نی ئێمه‌ش خوای گه‌وره خۆی ده‌زانێت .