10/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌سێداره‌دانی گیراوان له‌زیندانی ورمێ به‌رده‌وامه
سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه ( 3 ) گیراوى تر‌ى کورد له‌سێداره دراون
سه‌رچاوه‌هه‌واليه‌كان رایگه‌یاند:سێ گیراوی تر له‌سێداره دراون ، هاوکات گیراوێکی تریش که کورد نییه به ناوی ( ئه‌میر حاج عه‌لی لو ) له‌سێداره دراوه ، به‌ڵام رانه‌گه‌یه‌ندراوه ناوبراو خه‌ڵکی کام شاره‌و به چ تاوانێک له‌سێداره دراوه .
ئه‌و که‌سانه‌ى له سێداره دراون به‌م شێوه‌یه( موختار خه‌لیلى ) خه‌ڵکى دانیشتووى میاندواوه که ماوه‌ى ( 7 ) ساڵه له‌زینداندایه ، ( عه‌لى ره‌زا یه‌عقوبى ) که ماوه‌ى ( 8 ) ساڵه له‌زینداندایه و ( ئه‌حمه‌د شه‌فیق خانى ) ناسراو به ( هه‌ژار ) خه‌ڵکى بۆکانه که ماوه‌ى ( 4 ) ساڵه له‌زینداندایه‌و ناو براو له‌کاتى ده‌ستبه‌سه‌ر کردنیدا ته‌مه‌نى ( 19 ) ساڵ بووه .
زۆربه‌ى چالاکانى مافى مرۆڤ نیگه‌رانیه‌کانیان له‌مه‌ێ له‌سێداره‌دانى گیراوانى تر‌ى زیندان ده‌رده‌بڕن که ئیدى له‌سێداره‌دانى که‌سانى ده‌ره‌وه‌ى سیاسى بوارى سیاسى به‌خۆ گرتووه‌و ئامانج له‌وه‌ش خستنى ترس و دڵه‌ڕاوکى ناو دڵى خه‌ڵک و تۆقاندنیانه .
زیندانى ناوه‌ندى ورمێ له‌رۆژهه‌ڵاتى کوردستان یه‌کێک له‌و زیندانانه‌یه که زۆرترین که‌سى تێدا له‌سێداره ده‌درێت ، به‌ڵام دواى هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى حه‌سه‌ن رۆحانى ، ئاستى له‌سێداره‌دانه‌کان له‌و زیندانه‌دا رووى له‌زیادبوون کردووه‌و له‌هه‌ر هه‌فته‌یه‌کدا لانى که‌م چه‌ند گیراوێک له‌سێداره ده‌درێن .