10/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژنێکی لەچک بەسەر بووە سەرۆکی کۆمیسیۆن
بۆ یەکەمجار لە پەرلەمانی تورکیا ژنێکی لەچک بەسەر بە سەرۆکی کۆمیسیۆنێکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
پەرلەمانتار گۆنول بەکین شاھ کوڵوبەی، لەسەر فراکسیۆنی ئاکپارتی، دوای گەڕانەوەی لە عەمرە بە سەرۆکی کۆمسیۆنی یاداشت لە پەرلەمانی تورکیا ھەڵبژێردرا.لەبەر ئەوەی سەرۆکی کۆمسیۆنی پێشووی یاداشت ئەحمەد دانیش خۆی بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی چاناککەلێ، کاندیدکرد. ئەو پۆستە بەتاڵی مایەوە.پەرلەمانتارانی ئاکپارتی شاھکولەبیان بۆ سەرۆکایەتیی ئەو کۆمسیۆنە کاندیدکرد.
لە ئەنجامی دەنگدان، گۆنول لە کۆی حەوت دەنگ متمانەی ھەموو دەنگەکانی بەدەستھێنا.
بەمشێوەیە لە کۆی ١٧ کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا، سیانیان لە لایەن پەرلەمانتارانی ژن سەرۆکایەتی دەکرێن. دوێنی ژنەپەرلەمانتاری ئاکپارتی بە سەرۆکی کۆمسیۆنی بنیاتنان و گەشتیاریی ھەڵبژێردرا. کۆمسیۆنی یەکسانی ژن و پیاو لە لایەن ژنە پەرلەمانتار سەرۆکایەتی دەکرێ.