10/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌ێك كه مرۆڤ ده‌توانی تێدا بژی
زاناكان هه‌ساره‌یه‌كیان له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر دۆزیوه‌ته‌وه كه مرۆڤ ئه‌توانێت له‌سه‌ری بژی. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له زانكۆی كالیفۆرِنیا رِایانگه‌یاند،ده‌سته‌ێیك زانای ئه‌مه‌ریكایی توانیویانه هه‌ساره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره و گونجاوه بۆ ژیانكردن تێیدا .
ئه‌م هه‌ساره‌یه گه‌وره‌یییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی گه‌وره‌یی زه‌ویه و زاناكان پێشبینی ده‌كه‌ن كه ئاوی شلی له‌سه‌ر بێت، ستیڤن فۆجت"مامۆستای به‌شی گه‌ردوون ناسی و فیزیك له زانستگای كالیفۆرِنیا رِایگه‌یاند،به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئێمه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانمان پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌ساره‌یه ژیانی له‌سه‌ر بكرێت.