10/01/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌ناڵی نالیا بۆ وا ده‌كات ؟!
له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ئه‌م كه‌ناڵه‌دا ئه‌م پرسیاره له هاوڵاتیان ده‌كات كه ئایا " رێگه بدرێت به هاتنی عه‌ره‌ب بۆ كوردستان ؟ " ، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا زۆربه‌ی زۆری هاوڵاتیانی كوردی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و دیارده‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به شێوه‌یه‌كیش قسه ده‌كه‌ن – به خۆیان بزانن یا نه‌زانن – قسه‌كانیان زۆر به سانایی له ژێر خانه‌ی شۆڤینیه‌تدا پۆلێن ده‌كرێت !!
ره‌زاشا و ئه‌تاتۆرك و عه‌فله‌ق ، ئه‌گه‌ر له پڕۆژه ره‌گه‌زپه‌رستیه‌كه‌یاندا شكستیان هێناوه ، به‌ڵام زۆر باش ئه‌و ئامانجه‌یان پێكاوه ، به‌شێك له‌و په‌روه‌رده شۆڤینیه‌یان به هۆی سته‌مكارییه‌كه‌یانه‌وه بگوێزنه‌وه بۆ گه‌لی كوردی ژێر ده‌سته‌یان ، كه مه‌خابن ده‌یان ساڵی تریش گه‌له‌كه‌مان ناتوانێت ئه‌و نه‌هامه‌تیه تێپه‌ڕێنێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسییه ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان و به‌شێكی زۆریش له‌و پێكهاته‌یه‌ی كه پێی ده‌وترێت رۆشنبیر ، تا ئێستاش به شێوه‌یه‌كی دووفاقیی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامن ، له‌لایه‌ك به ئاشكرا و به نهێنیی له‌گه‌ڵ شۆڤینیه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا له‌سه‌ر مێزی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان كۆده‌بنه‌وه و هاوكارییان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ما و گۆرانیی و پڕۆژه به‌ناو رۆشنبیرییه‌كانی ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه ، كه جگه له گه‌نده‌ڵ كردن و دوورخستنه‌وه‌ی لاوه‌كانمان له ئاكار و كرداری ره‌سه‌نی كورده‌واریمان ، هیچی تری لێ سه‌وز نابێت ، به‌ڵام له ده‌زگا میدیایی و فه‌رمیه‌كاندا جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده ده‌كرێن كه رق و كینه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه زیاتر بكه‌ن !!
مه‌خابن هاوڵاتیانی ساده و ساكار ئاگایان له پڕۆژه هاوبه‌شه زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وانه و حكومه‌ته‌كانیان نیه له كوردستاندا ، ئه‌گه‌ر ئاگاداریش بن هه‌رگیز رووه شاراوه‌كه‌ی نابینن ، كه ئه‌وه كارنامه‌ی حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستانه ، به‌ڵام له رووه ئاشكراكه‌وه میدیاكانیان هان ده‌ده‌ن خه‌ڵك بكه‌نه دووژمنی ئه‌و نه‌ته‌وانه ، بگره زمانه‌كانیشیان ، كه زمان ته‌نیا ده‌فرێكه بۆ هه‌ڵگرتن و لێوه رژانی فه‌رهه‌نگ و زانسته جۆراو جۆره‌كان ، جا هه‌روه‌كو له زۆربه‌ی بواره‌كاندا ئه‌م هه‌رێمه له سایه‌ی حیزبی نه‌ته‌وه‌ییدا تووشی شكست بووه ، له‌م رووه‌شه‌وه زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی له گه‌له‌كه‌مان داوه و كاری زۆری ده‌وێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی ، كه خۆرئاواییه‌كان چه‌ندین ملیۆن قوربانییان له پێناویدا پێشكه‌ش كرد ، تا بتوانن بگه‌نه یه‌كێتیی ئه‌وروپا و دراوی هاوبه‌ش ، سه‌ره‌ڕای بێهێز بوونی ، به‌ڵام هێشتا ره‌گه‌زپه‌رستیی هه‌ر به‌رده‌وامه .
مه‌خابن بۆ میدیاكارانی نه‌ته‌وه په‌رست ، هه‌یانه له په‌یجه‌كه‌یدا ده‌ڵێت " هه‌موو عه‌ره‌ب و تورك و فارس خراپن و چاكیان تێدا نیه " ، زۆر خۆیشی به رۆشنبیر ناو ده‌بات ، به تایبه‌تی دژی عه‌ره‌ب ده‌نوسێت ، به‌ڵام رۆژێك له رۆژان له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆیدا نه‌كه‌وتۆته گفتوگۆوه ، كه ئایا ئه‌و هه‌زاران كورده‌ی له ساڵی 1975 دا ئاواره‌ی فه‌لوجه و رومادی و به گشتیی پارێزگای ئه‌نبار كران ، ئه‌وه كێ بوو باوه‌شی سۆز و برایه‌تیی بۆ كردنه‌وه و نه‌یهێشت به‌عس به هیوای بگات له‌وه‌دا كه كورد سه‌رشۆڕ بكات ؟ جگه له عه‌شیره‌ته به شه‌هامه‌ته‌كانی عه‌ره‌ب ؟ ئه‌ی له كاتێكدا جاشه كورده‌كان وه‌كو پێشه‌نگی سوپای به‌عس له هێرشه‌كانی ئه‌نفالدا به هه‌زاران كوردیان كۆكرده‌وه و دایاننه ده‌ستی سوپاكه‌ی سه‌دام و عه‌لی كیمیاویی ، ئه‌وه كێ بوو ته‌نیا به‌ڵگه‌ی زیندووی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌نفال ( ته‌یمور ) ی وه‌كو گه‌وهه‌رێك پاراست و بووه به‌ڵگه‌ی زیندووی ئه‌و قڕكردنه مێژووییه‌ی كورد و له دادگای تاوانه‌كانی به‌غدا شاهیدیی خۆی پێشكه‌ش كرد ؟
ئه‌ی ئه‌وه كێ بوو له توركیا چه‌ندین جار له‌سه‌ر به‌رگریی له گه‌لی كورد چووه زیندان و به‌رده‌می دادگا ؟ مه‌گه‌ر " ئیسماعیل به‌شیكچی " له پێناوی چیدا ئه‌م كاره‌ی ده‌كرد ئه‌گه‌ر هه‌ستی مرۆڤانه‌ی نه‌بوبێت ؟ تازه‌ترین نمونه‌ش له كاتێكدا ئه‌ردۆغان ده‌ستی شڤان په‌روه‌ر و تاتلیاسی به‌رز كرده‌وه نه‌یگوت خۆزگا ئه‌حمه‌د كایاش لێره بوایه ؟
ئه‌وه‌ی جێی پرسیاریشه ئه‌وه‌یه ، به هه‌زاران دیان روویان كرده كوردستان ، پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌كو ده‌سكه‌وتێكی هه‌رێمه‌كه له‌لای ناوه‌نده خۆرئاواییه‌كان و ڤاتیكان باسیان كرد ، راسته ئه‌وانیش مرۆڤن ، به‌ڵام بۆچی ئه‌وان به‌ڕێز تر و نازدار تر بن له برا عه‌ره‌به سونیه‌كانمان ؟
كاتێ ده‌ڵێم ئه‌م هه‌سته شۆڤینیه‌ته ، له‌وه‌دا ده‌ڵێم مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه ، هه‌ر ره‌نگ و نه‌ته‌وه‌و ئایدیایه‌كی هه‌بێت ، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانیش چاك و خراپیان تێدایه ، ناكرێت له‌سه‌ر حاڵه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی یا ئه‌منیی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه وه‌كو دووژمن سه‌یر بكه‌ین ، با لایه‌نه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری خۆیان له‌و رووه‌وه ئه‌نجام بده‌ن ، به‌ڵام ناكرێ له‌به‌ر چه‌ند تیرۆریستێكی نێوده‌وڵه‌تیی كه هه‌ندێ وڵاتاتی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی یارمه‌تییان ده‌ده‌ن ، هه‌ڵوێستی شۆڤینیی به‌رانبه‌ر به ئاواره‌كانی شه‌ڕی ئه‌نبار نیشان بده‌ین ، له كاتێكدا ئه‌و زیاتر له یه‌ك ساڵه ئه‌و جه‌ماوه‌ره به مانگرتنی ئاشتیانه داوای مافی ره‌وای خۆیان ده‌كه‌ن له مالیكیی ، به‌ڵام دواجار به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی دانه‌وه ، خه‌ڵكیش بۆ به‌رگریی له خۆی ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك ، له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا داعش و به‌عسیه‌كانیش به فرسه‌تیان زانیووه له پشتی ئه‌م داخوازییه ره‌وایه‌ی خه‌ڵكه‌وه خۆیان بشارنه‌وه ، وه‌كو كار و پیشه‌ی ده ساڵه‌یان له عێراقدا ، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئاواره‌كانی شه‌ڕی مالیكیی په‌یوه‌ندییان به داعش و به‌عسه‌وه نیه و ئه‌گه‌ر هه‌لپه‌رستێكیش ویستی سوود له هاتنی ئاواره‌كان وه‌ربگرێت ، ئه‌وه لایه‌نه ئه‌منیه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌توانن مامه‌ڵه‌ی ئه‌منیی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ، چونكه ئه‌وانه له‌لای خه‌ڵك بێزراو و قێزه‌ونن .
ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنج بوو قسه‌ی چه‌ند كه‌سێك بوو كه ده‌یانگوت : هاتنی ئه‌م ئاوارانه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر باری كۆمه‌ڵایه‌تیی و ره‌وشتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت ، راست وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌و شه‌ش گه‌نجه‌ی كچه كورده‌كه‌ی خۆرئاوای كوردستانیان رفاند و ده‌ستدرێژیی سێكسییان كرده سه‌ر به پێچه‌وانه‌وه رووی دابێت و ئه‌خلاق له هه‌رێمی كوردستان فوول بێت !!